دامەزراوەی ئیتلاعاتی هامبوورگ: ئێران ڕێژەیەکی زۆری هاوڕەگەزخوازانی لە سێدارە داوە

بە پێی ڕۆژنامەی جێرۆزالم پۆست، لە ڕاپۆڕتێکی ئیتلاعاتی ناوخۆیی ناوچەی هامبوورگ لە وڵاتی ئاڵمان کە ڕۆژی هەینی، ١٦ی جۆزەردان، بڵاوبۆتەوە، هاتووە: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٨ی زایینییەوە تا بە ئێستا، ڕێژەیەکی زۆری لە هاوڕەگەزخوازان لە سێدارە داوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی ئەم دامەزراوە ئیتلاعاتییە، ئۆپۆزسیۆنی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، کەمینە ئاینییەکان، نەتەوەکانی ئێران و هاوڕەگەزخوازان لە ژێر ئەشکەنجە و توندوتیژی کۆماری ئیسلامی ئێران دان.
بە پێی بەڵگەی ساڵی ٢٠٠٨ی وێبسایتی ویکیلیکس، کۆماری ئیسلامی ئێران ٤٠٠٠ تا ٦٠٠٠هاوڕەگەزخوازی لە کاتی ئینقلابی ١٣٥٧ەوە لە سێدارەداوە و ئەم ڕاپۆڕتە نوێیەی دامەزراوەی ئیتلاعاتی هامبوورگ ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەیەکی زۆر لە هاوڕەگەزخوازان بە پێی یاسای کۆماری ئیسلامی لە سێدارە دراون.
جێزورالم پۆست وەکوو یەکەمین ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانی لە مانگی ١ی ٢٠١٩ی زایینی لە دەرەوەی ئێران بلاوی کردەوە کە پیاوێکی تەمەن ٣١ساڵی ئێرانی بە پێی یاسا دژە هاوڕەگەزخوازانەکەی کۆماری ئیسلامی بە تاوانبار ناسرا.

PM:04:43:11/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌