برووسکەی ماتەمینی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی تێکۆشەری دێرین کاک "عەلی کیتابی"

کاک "عەبدوڵڵا موهتەدی" سکرتێری گشتیی کۆمەڵە لەپەیامێکد لەسەر ئیکاونتی تایبەتی خۆی لەسەر فەیسبووک، بە بۆنەی مەرگی کاک "عەلی کیتابی" پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

میرزا "عەلی کیتابی" تێکۆشەری دیرینی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی خەڵکی کوردستان بوو کە ڕۆژی ٢٥ی٥ی٢٠٢٠ی زایینی لە تەمەنی ٨٤ساڵیدا لە شاری یوتۆبۆری وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دەقی پەیامی کاک "عەبدوڵڵا موهتەدی" بەم چەشنەیە:

بە بۆنەی فەوتی تێکۆشەری دێرینی ڕیزەکانی کۆمەڵە، پێشمەرگە، مامۆستا، نووسەر  و مرۆڤدۆست، کاک عەلی کیتابی، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم پێكەش بە بنەماڵەی بەڕێز و دۆستان و هاوڕێیانی دەکەم.


PM:03:50:27/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌