دیواندەرە/ دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە بە ناوی کاک "فایەق فەتحی" خەڵکی ئاوایی "گولانە"ی سەر بە شاری "دیواندەرە" ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک فایەق لە کەسایەتیە خۆشەویست و ناسراوەکانی ناوچەی دیواندەرە و لە دۆستانی باوەفا و دڵسۆزی کۆمەڵە بوو.
کاک "فایەق" لە ماوەی ژیانیدا  چەندین جار بەتۆمەتی هاوکاری کۆمەڵە دەستگیر و ئەشکەنجە دراوە و بە هۆی ئەو ئەشکەنجانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستێکی زیانی بەر کەوتوە و کەم ئەندام بووە، بەڵام ناوبراو سەرەڕای لێدان و ئەشکەنجەکانی ڕژیم تا دوایین کاتی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی کۆمەڵە مایەوە.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە بە بۆنەی مەرگی کاک "فایەق فەتحی" پرسە و سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم خزم و کەسوکاری ناوبراو بە تایبەت هاوڕێ و هاوسەنگەرمان هاوڕێ "بەهار مەحەممەدی" دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

PM:09:23:25/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 249 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌