بارودۆخی تەندرووستی زیندانییەکی کوردی خەڵکی لە زیندانی ورمێ مەترسیدارە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: داود قاسم زادە زیندانی مەحکووم بە ئێعدام کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت بە گواستنەوەی خۆی و برایەکەی "بەهادین قاسم زادە" بۆ بەندی ئەمنی زیندانی ورمێ، مانی لە خواردن گرتبوو بە هۆی درێژەی مان گرتنی لە خواردن تووشی کێشەی جدی لە بڕبڕەی پشتی و لاقی بووە.
هەواڵەکان لەسەر دۆخی سڵامەتی "داود قاسم زادە" باس لەوە دەکەن کە ناوبراو دوای خۆسووتاندن لە ماوەی مانگی گوڵان لە بەندی ئەمنی زیندان، ڕانی زۆر بە تووندی تووشی سووتان بووە و بە هۆی ئەوە کە درەنگ گەیاندراوەتە بیمارستان و درەنگ عەمەلی جەراحی لەسەر کراوە شوێنی سووتاوەکانی باش نەبۆتەوە و هەر وەها بە هۆی درێژە دانی بە مان گرتن لە دۆخی سڵامەتێکی زۆر خراب دایە.

بەرپرسانی زیندانی ورمێ تا ئێستاش داواکاری ئەو زیندانییەیان بۆ تەواو بوونی دەورەی دەرمانی و هەروەها ناردنەوەیان بۆ بەندی زیندانیان وڵام نەداوەتەوە.
"داود و بەهادین قاسم زادە" لە ڕێکەوتی ١٢ سەرماوەزی ١٣٨٨ لە شاری ورمێ دەستگیر کران و بەهادین لە دایک بووی سەرماوەزی ١٣٧٢یە و لە کاتی زیندانی بوونی ١٦ ساڵانە بووە،
لە ساڵی ١٣٩١ لە لایەن دادگای کەیفەری شاری ورمێ بە تۆمەتی قەتڵی عەمد حوکمی ئێعدامیان بەسەر دابڕا.

AM:11:18:24/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌