ئەمریکا: ترۆریزمی دەوڵەتی ئێران لە ٤٠وڵاتی جیهان دا بڵاوبووتەوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی هەینی٢ی جۆزەردان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆڕتێکدا چالاکییە ترۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بڕێک لە بابەتەکانی پێشێلکاری مافی خۆپیشاندەرانی سیاسی لە دەرەوەی وڵاتی تاوتۆکردووە و دەڵێت  پانتای ترۆریزمی کۆماری ئیسلامی لە ٤٠وڵات دا بڵاوبووتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم ڕاپۆڕتە دا نووسی: "ڕژیمی ئێران لە کاتی هاتنەسەرکار لە ساڵی ١٩٧٩ەوە، سەرقاڵی کووشتن، پیلانگێڕی ترۆریستی و هێرشە ترۆریستییەکان لە ٤٠وڵاتی جیهان بووە. بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ڕایان گەیاندووە چاودێر و پێداگرن لەسەر ئەو خۆپیشاندەرانەی لە وڵاتانی دیکەی جیهانن تا سەرکووتیان بکات و زەبرێکی تووندیان لێ بدات."
وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: "کارزاری جیهانی ترۆری کۆماری ئیسلامی، ٣٦٠کووشتنی ترۆریستی لە وڵاتانی دیکە و هێرشی بۆمب ڕێژکراو کە بووتە هۆی کووژران و بریندار بوونی سەدان کەس لە خۆی دەگرێت. ئێران ئەم ترۆرانە و باقی دیکەی هێرشەکانی لە ڕێگەی هێزە قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و وەزارەتی ئیتلاعات ئەنجام دەدات و لە کەسانی سێهەم و هێزە بە وەکاڵەتەکانی خۆی وەکوو حیزبوڵڵا کەڵک وەردەگرێت.
ئەم ڕاگەیاندنە ئیزافەی دەکات: " ئەو جۆرەی کە بەڵگە جۆراوجۆرەکان وەکوو بڕیاری بەندکردن، لێکۆڵینەوەی پۆلیسی و ئەمنیەتی، هەواڵی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان و قسەی شاهیدان نیشان دەدات، کادری دیپلۆماتیکی ئێران چەندین جار لە چالاکی ترۆری دەرەوەی وڵات بەشدارییان بووە. لەو جێگایەوە کە کاردانەوە بەرامبەر ئەو ترۆریستە ئێرانییانە کە لە جلوبەرگی دیپلۆماتەکاندا چالاکی دەکەن زۆر بووە، ئێران دەیهەوێت بۆ پیلانە ترۆریستییەکانی خۆی لە باندی تاوانبارەکان، قاچاقچی مادە هۆشبەرەکان و یا کەسانی سێهەم کەڵک وەردەگرێت. لەگەڵ ئەوەی کە کادری دیپلۆماتیکی ئێران لە کاتی شوێن کەوتنی قوربانیانی هێرشەکانی خۆیان و یان پێشکەش کردنی چەک و چۆڵ یان هەڵاتن لە شوێنی تاوان دا گیراون، ئێران هەروا سەبارەت بە دەوری خۆی لە کووشتنەکانی دەرەوەی وڵات درۆ دەکات."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە هەنگاوی ئەمریکا لە گەمارۆئ عەلی فەلاحیان، وەزیری پێشووی ئیتلاعات وتی: " زانیاریە متمانەپێکراوەکان نیشان دەدەن کاتێک کە ئەو بەرپرسی وەزیری ئیتلاعات بووە، دەستی لە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران هەبووە."
لە درێژەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە: "فەلاحیان لە کاتی وەزیری دا، دەستی لە ترۆری چەند کەسایەتی سیاسی ئێرانی لە ئۆرووپا هەبووکە دەتوانین ئاماژە بە چەند پەروەندە لە دادگاکانی سوییس و ئەڵمانیا کە بڕیاری بەندکردنی بۆ هاتووە بکەین. فەلاحیان بێجگە لە ڕێبەری هەر یەک لە ترۆرەکان، گرووپە ترۆریستییەکانی دەرەوەی وڵاتیشی ڕینوێنی کردووە و سەرچاوەی خستوونەتە ئیختیار و لەم ڕێگەیەوە یارمەتی ترۆریزمی دەوڵەتی بردووتە سەر.
ڕاپۆڕتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە دەوری فەلاحیان لە کوژرانی "ئالیسا میشێل فلاتۆ" لە ١٨ی پووشپەڕی ١٣٨٤ی هەتاوی کردووە، فەلاتوو خوێندکارێکی ئەمریکایی بوو کە بۆ توێژینەوەیک سەردانی ئیسڕائیلی کردبوو و لە هێرشێکی ئینتحاری دا لە نەواری غەزە کوژرا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆمب ڕێژکردنی ناوەندی جولەکەکانی "بۆینس ئایرس" لە مانگی پووشپەڕی ١٣٧٣ی هەتاووی وەکوو گەورەترین کارەساتی فەلاحیان پێناسەکرد. لەم تەقینەوەدا ٨٥کەد کووژران و سەدان کەس بریندار بوون کە لە ساڵی ٢٠٠٦ وڵاتی ئاڕژانتین و ساڵی ٢٠٠٧ ئینتێرپۆل، بڕیارێکی نێونەتەوەییان بۆ بەندکردنی فەلاحیان دەرکرد.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆڕتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە چەند وڵات بە هۆی کووژرانی خۆپیشاندەران و کەسانێک کە مەترسی بۆ کۆماری ئیسلامی ئەژمار دەکران، بڕیاری بەندکردنی بۆ دیپلۆماتە ئێرانییەکان دەرکردووە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: "موحسین ڕۆبانی کە وەکوو داڕێژەری هێرشی ئاڕژانیتین دەناسرێت، گڕێدراوی کلتووری باڵوێزخانەی ئێران لە بۆینێس ئایرێس بووە و بە یارمەتی ئەحمەدڕەزا ئەسغەری کە بە پێی ڕاپۆڕتەکان ئەندامی باڵای سوپای پاسداران بووە و لەو کاتەدا دەبیری سێهەمی باڵوێزخانە بووە، ئەم پیلانەیان داڕشتووە. عەبدوڵڵا ئەسەدی کە وەکوو دیپلۆماتی ئێرانی چوبوو بۆ وڵاتی ئۆتریش، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە بەندیخانەیەکی بێلژیک چاوەڕوانی حوکمی دادگای خۆیەتی. بەڵگەکان نێشان دەدەن ناوبراو بۆ بۆمب ڕێژکردنی خۆپیشاندانێک لە پاریس، کەلووپەلی تەقینەوەی جێبەجێ کردبوو.
مانگی مارسی ئەمساڵ، بەرپرسانی باڵای وڵاتی تورکیە، دیپلۆماتە ئێرانییەکانیان بە ڕێبەری و هاوئاهەنگی کووشتنی "مەسعود مەولەوی وێردجانی" لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی تۆمەتبار کردبوو.
بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بێجگە لە خۆپیشاندەرانی سیاسی، ڕێبەران و چالاکانی نەتەوەیی و کەمینە ئاینییەکان و بەرپرسانی دەوڵەتانی دەرەوە، سپای پاسداران بە شێوازێکی زۆر چالاکنی مەدەنی و ڕۆژنامەوانان دەکاتە ئاکامی چالاکییە کانی خۆی و هەڕەشەیان لێ دەکات.
ئەم ڕاگەیاندنە هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بابەتەدا ئیزافەی دەکات: "کۆماری ئیسلامی بە ئاوازەیەک کە لەسەر کووشتنە بێ دادگاکان هەیەتی هەوڵ دەدات تا بە هەڕەشەکردن لە چالاکان، خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەوانان بە کووشتن، کۆمەڵگای مەدەنی بێدەنگ بکات. مانگی ماڕس، چوار هەواڵنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوایان لە حکوومەتی ئێران کرد تا کۆتایی بە هەڕەشەی کووشتن بە دکی ڕۆژنامەوانانی دەرەوەی ئێران بێنێت.

PM:06:26:23/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 18 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌