ئەمرۆ دووشەممە ٢٩ی گوڵانی ٩٩ی هەتاویی لانیکەم ٥ ناڕەزایەتی جەماوەری لە ئێران بەڕێوەچوو

١_کۆبوونەوەی نارەزایەتی زیاتر لە ١٠٠ مودیری باغچەی ساوایان لە بەردەم بینای ئوستانداری تاران، لە ناڕەزایەتی بە کێشەی ئابووری و نەبوونی بژێوی ژیان بە هۆی کاریگەرییەکانی بەستنی ئەو ناوەندانە.

٢_ناڕەزایەتی خانۆنشینان و کارمەندانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە ناڕەزایەتی بە گەندەڵی ماڵی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی، هاوسان نەکردنی حەقدەستی کارمەندەکان و خانۆ نشینان لەگەڵ باقی سازمانە حکومەتییەکان و نەدانی ماف و داواکارییەکانیان لە بواری بیمە.

٣_کۆبونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی کۆمپانیای "هپکۆ" لە ناڕەزایەتی بە ناڕوونی بارودۆخی تەولید لە بەشی سەنعەتی ئەو کارخانەیە.

٤_ناڕەزایەتی جەماوەری کرێکارانی شارەداری شاری "ئەروەندکنار" لە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەست و داکارییەکانیان بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە.

٥_ڕۆشن کردنی چرای ئوتووبوسی خەتی ١ی بی ئار تی، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دواکەوتنی حەقدەستەکانیان

PM:05:26:18/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 89 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌