نرخی بوورسی تاران بۆ ٢هەمین رۆژی بەردەوام دابەزی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییە بڵاو کراوەکان لە لایەن ڕاگەیاندنەکانی خودی کۆماری ئیسلامی، شاخسی بوورس لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ٩٩ی هەتاویی بە ١٩ هەزار و ٦٧ واحێد دابەزین، گەیشت بە ٩٦٨ هەزار و ٤٠٩ واحێد.

بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆنرخی مامەڵەکانی بوورس ١٠ هەزار و ١٢٨ میلیارد تممەن دیاری دراوە.

بە پێی ئەو زانیارییانە، ئەمڕۆ فولادی مەبارەکەی "ئیسفەهان"، (میلی سەنایع مسی ئێران، مەعدەنی و سەنعەتی چادر ملو، مەعدەنی و سەنعەتی گوڵ گوهەر، بانکی میلەت و سەرمایە گوزاری نەوت، گاز و پیترۆشیمی تەئمین زۆرترین کاریگەریان لە دابەزینی نرخی بووورسدا هەبووە.
پێویستە بوترێت؛ ڕۆژی شەممە ٢٧ی گوڵان، نرخی بوورس لە بازاڕی تاران دابەزینی بە خۆیەوە بینی بوو.
هاوکات لەگەڵ شاخسی بوورس، شاخسی فەرا بوورس ٥٦ واحێد دابەزینی بە خۆیەوە بینی و گەیشت بە ١١ هەزار و ٥ واحێد.
ئەمڕۆ نرخی مامەڵەکانی فەرابوورس ٤ هەزار و ١٦٤ میلیارد تممەن، دیاری کرا.

.

 


PM:03:04:17/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 185 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌