خوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

رۆژی چوارشەممە ۲٥ی گوڵانی ۱۳۹۹ بەرابەر بە ۱٤ی مەی ۲٠۲٠ سارا خانم خوشکی هاوڕێی گیانبەختکردوومان کاک محەممەد عومەر عەلی لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. 
سارا خانم خوشکی هاوڕێی گیانبەختکردوو محەممەد عومەر و هاوڕێیان کاک محەمەد، کاک عەلی و کاک عەزیز بوو کە ئەوانیش پێشمەرگەی کۆمەڵە بوون و ئێستا نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن. 
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی بۆمبارانی شیمیایی یەکێک لە ئوردوگاکانی کۆمەڵەیە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی بەعسەوەیە لە دۆڵی ”بۆتێ"، کە هاوڕێی گیانبەختکردوومان کاک محەممە عومەر عەلی یەکێک بوو لەو ۲۳ هاوڕێیەی کە گیانی ئازیزیان لەو کارەساتەدا بەخت کرد. 
بەداخەوە سارا خانم لە سی دووهەمین ساڵیادی ئەو کارەساتە و لە هەمان ڕۆژدا لە نەخۆشخانەی بۆکان دڵی لە لێدان کەوت و نەیتوانی ئازادی کوردستان بە چاوانی چاوەڕوانی ببنێ تا سێ تاراوگە نشینەکانی لە ئامێز بگرێتەوە. 
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە و ناوەندی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی دەکات لە هاوڕێ محەممەدی ئاجیکەند و کاک عەلی و کاک عەزیز و سەرجەم بنەماڵەی ئازیزیان و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە و ناوەندی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
٢٥ی گوڵانی ١٣٩٩ی هەتاوی
١٤ی مەی ٢٠٢٠ی زایینی

AM:09:05:15/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌