دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ۹ی مەی ۲۰۲۰ی زایینی، کاک "سەیفوڵڵا ڕەوشەنی"، دۆستی دێرنی کۆمەڵە لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد. "حاجی سەیفوڵڵا" خەڵکی گوندی "ئاگجە" و سیمای خۆشەویست و ناسراوی خەڵکی شاری "مەریوان" و ناوچەی ‌"سەرشیوو" بوو، "حاجی سەیفوڵڵا" سەرەڕای ئەوەی کە کەسێکی کۆمەڵە پەروەر و پێشمەرگە خۆشەویست بوو، خزمەتێکی زۆری بە پێشمەرگە و ڕێگا و ڕێبازی کۆمەڵە کرد و هەمووکات خۆی بە قوتابی مەکتەبی "کاک فوئاد" دەزانی.

بە ناوی ناوەندیی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە بە بۆنەی مەرگی "حاجی سەیفوڵڵا ڕەوشنی" ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەس و کاری ناوبراو بە تایبەت هاوڕێ و هاوسەنگەرمان هاوڕێ "هێمن ڕەوشەنی" و هەر وەها سەرجەم خەڵکی ئاوایی "ئاگجە" و ناوچەی "سەرشیوو" دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەم و پەژارەیان دزانین.

PM:12:53:09/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌