بە پێی ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم، ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران ١٠٠هەزار کەسی تێپەڕاند

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی نوێترین زانیارییە بڵاوە کراوەکان لە لایەن خودی کۆماری ئیسلامی، ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە ١٠١٦٥٠ کەس.
ئەمە لا حاڵێکدایە کە وەزارەتی بێهداشتی جیهانی باس لەوە دەکات: ئامارە بڵاو کراوەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئاماری ڕاستەقینە نین و بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی بێهداشتی جیهانی ئاماری درووست لانیەکم ٥ بەرابەر ئەو ئامارەیە کە کۆماری ئیسلامی بڵاوی دەکاتەوە.

بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبووان بە نەخۆشینی کۆرۆنا لە ئێران لە حاڵێکدایە کە، هەندێک لە بەرپرسانی ناو خودی ڕژیم دەوڵەت بە لایەنە حکومەتییەکان بە تاوانبار دەزانن لە درێژە نەدانی تەرحی (فاصلە گذاری اجتماعی) .
یەکێک لە چالاکانی دژ بە کۆرۆنا لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات کە نەیویست ناوی ئاشکرا کرێت، سەبارەت بە هۆکارەکانی پەرە پێدانی نەخۆشینی کۆرۆنا ٥ هۆکاری سەرەکی پەرە پێدانی ئەم نەخۆشینە مەترسیدارەی بەم شێوەیە باس لێ کرد:


یەکەم: کۆماری ئیسلامی هیچ بایەخێک بە بارودۆخی ژیانی خەلک نادات و لە لایەکەوە دەیەوێ بە مەزڵوم نەمایی کردن عەتفی کۆمەڵگای جیهانی بۆ هەڵ وەشاندنەوەی تەحریمەکان بەکار بێنی و لە لایەکەوە پوڵی نەقد یا کەرەستەی پزشکییان لێ وەر بگرێ.

دووهەم: ئەو یارمەتییە پزشکی و بێهداشتییانە لە لایەن سازمانی جیهانی بێهداشت، یۆنسکۆ، وڵاتانی ئاڵمان و ... بۆ ئێران بەڕێ کرا، لە بازاڕی ڕەش لە وڵاتانی تورکیە و وڵاتانی دیکە بیندراونەتەوە و یا بۆ کەربەلا و وڵاتگەلی دیکە بەڕێ کراوە، ئەمە لە حاڵێکدایە پێداویستییەکانی خەڵکی وڵاتەکەی و تەنانەت پزیشک و پەرستارەکان دابین ناکات.
سێهەم: کۆماری ئیسلامی بەرژەوەندییەکانی خۆی خستوەتە پێش ستانداردە پزشکییەکانی جیهان و ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر خەڵک تووشی نەخۆشینی کۆرۆنا دەبن، بۆ نموونە لە وڵاتانی دیکە حاکمیەت لە بواری ماڵییەوە پێداویستییەکانی خەڵکی وڵاتەکەیان جێ بە جێ ئەکرد، بەڵام چوونکە کۆماری ئیسلامی ئەو کارەی نەکرد و پێشتریش خەڵکی ئەو وڵاتە لە بارودۆخی نالەباری ئابووریدا ژیانیان بەسەر دەبرد، هەر بۆیە خەڵک لە ڕووی ناچارییەوە هاتنە شوێن کارەکانیان ئەگەرچی زۆرێک لە خەڵک بێکارن بەڵام بۆ پەیدا کردنی کاریش بوبێ یا دابین کردنی پێداویستییەکانیان ناچار بوون بێنە شوێنە گشتییەکان.
چوارەم: کۆماری ئیسلامی بە یەکجاری قەرەنتینەکەی لابرد و ئەو شێوازەی کە لە وڵاتانی دیکەدا قۆناغ بە قۆناغ شوێنە گشتییەکانیان باز دەکرد لە ئێران وانەبوو و ئەوە بوو بە هۆکاری ئەوەی کە شەرایەتی سەخت تر درووست ببێ بۆ چالاکانی مەدەنی و کومیتە و کەمپەینەکانی دژ بە کۆرۆنا کە لە لایەن خەڵکەوە ڕێکخرابوون.
پێنجەم: کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرتاوە تا ئیستا بەردەوام لە ڕاگەیاندنی ڕاستییەکان درۆی کردووە و هەر ئەوەش بووە بە هۆی ئەوەی کە خەڵک لە مانگەکانی ئەوەڵی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرفراوان تووشی ئەم نەخۆشینە بن و تا ئیستاش کاریگەری لەسەر ڕەوتی پەرە پێدانی تووندی ئەو نەخۆشینە هەیە.


PM:03:25:07/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌