یارمەتی پزیشکانی بێ سنوور ڕەوانەی ئێران کرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: "بەهرام قاسمی"، نوێنەری ئێران لە وڵاتی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ڕؤژی یکشەممە ٣ی خاکەلێوە، یەکەمین فڕۆکەی چارتێری پزیشکانی بێ سنوور ڕەوانەی تاران کراوە.
باڵوێزخانەی ئێران لە وڵاتی فەڕەنسا لە توییتێک دا کە بڵاوی کردووتەوە بە گێڕانەوە لە قاسمی نووسیویەتی کە ئەم فڕۆکەیە هەڵگری نەخۆشخانەیەکی سەحرایی، دەوا، ماسک، لیباسی تایبەتی کادری پزیشکی و کەرەستە پێویستەکانی دیکە بۆ نەخۆشانی کڕۆنایە.
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور کە بنکەکەی لە شاری پاریسە، لە گرنگترین دامەزراوە نێونەتەوەییەکانە کە لە قەیرانە بێهداشتییەکاندا یارمەتی وڵاتانی جۆراوجۆر دەدات.
ئەم ڕێکخراوە لە نێوانی ساڵەکانی ١٣٨٩تا ١٣٩٠ی هەتاوی لە ئۆستانی سیستان و بەلوچستان بەشدار بوو و خزمەتگوزاری کۆچبەرانی ئەفغانی و خەڵکی ناوچەکەی دەدا.

PM:05:06:22/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌