پەسوێ-پیرانشار/ چالاکی ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە (زاگرۆس) بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەممە +وێنە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: چالاکان و هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە لە  ناوچەی "پەسوێ" سەر بە شاری   پیرانشار بە بۆنەی ٢٧ی ڕەشەممە ڕۆژی شەهیدانی کۆمەڵە و لە ساڵیادی کارەساتی دڵتەزێنی گیان لەدەست دانی هاوڕێیانی گوردانی شوان چالاکی بەینی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.
هاوڕێیان و دڵسۆزانی دوژمن بەزێنی کۆمەڵە لە ئاوایی "پەسوێ" بە هەڵکردنی ئالای کۆمەڵە و نوسینی درووشمی تایبەت بە ٢٧ی ڕەشەممە وێڕای ڕێزگرتن لە یادی سەرجەم  شەهیدانی حیزبی کۆمەڵە جارێکی دیکە لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی شەهیدانی گوردانی شوان و سەرجەم شەهیدانی کۆمەڵە پەیمانیان نوێ کردوە.

PM:04:17:17/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌