دوایین زانیارییەکان دوابەدوای بڵاو بوونەوەی تووشبوونی چەند کەس بە نەخۆشینی کۆرۆنا لە شاری سنە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات دوابەدوای بڵاو بوونەوەی مەترسی و ئیمکانی تووشبوونی ٣٢ کەس بە نەخۆشینی کۆرۆنا لە شاری "سنە" بارودۆخ و دۆخی ژیانی خەڵکی ئەو شارە لە جاران زیاتر نالەبار بووە.
بە پێی زانیارییەکان، تەواوی تالارەکانی ئەو شارە بەستراوە، ڕۆیشتن بۆ بەهشتی محەممەدی ئەو شارە و گرتنی هەرجۆرە ڕێوڕەسمێک بپ پرسە قەدەغە کراوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەم بارودۆخە کاریگەری لەسەر بازاڕ دهاتی خەڵک داناوە و دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک بە تایبەت بازاڕیانی بەز کردوەتەوە.
هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا باسی لەوە کرد؛ ماسک، دەستکێشتی پزیشیکی و کەرستەگەلی پزیشکی تایبەت بە پێشگیری لەم نەخۆشینە لە نێوبازاڕدا دەس نە کەوێت و ئەگەریش ببێت بە ڕێژەی جاران لە ئاستێکی بەرزتر بە خەڵک دەفرۆشرێت.


PM:11:07:26/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌