باوکی ئەندامێکی کۆمەڵە لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕەشەممەی ۹٨ی زایینی، کاک "عەبدوڵڵا خزر نژاد" باوکی هاوڕی "یوونس خزر نژاد" لە شاری "بۆکان" ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەبدوڵڵا خزر نژاد کەسایەتی ناسراو، خۆشەویست، قسەخۆش و هەر وەها سەر بە یەکێک لە بنەماڵە سەربەرزەکانی کوردستان و هەر وەها باوکی هاوڕێ "یوونس خزر نژاد" ئەندامی کۆمەڵە بوو.


بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی کاک "عەبدوڵڵا خزر نژاد" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خزم و کەس و کار و هەر وەها سەرجەم خەڵکی شاری بۆکان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

PM:10:19:26/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌