کاردانەوەی بەرپرسانی ئەمریکایی سەبارەت بە گەڕانەوەی ئێران بۆ ناو پێڕستی ڕەشی FATF

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە دەستخۆشی لە هەنگاوی گرووپی تایبەتی هەنگاوی ماڵی بۆ گەڕاندنەوەی ناوی ئێران بۆ ناو پێڕستی ڕەشی ئەو ڕێکخراوە وتی کە ڕژیمی ئێران دەبێت لەگەڵ دەرەنجامی لادانی خۆی لە ئیستانداڕدە جیهانییەکان لە پەسەندی بڕیارنامەکانی "پاڵێرمۆ" و "پشتیوانی ئابووری لە ترۆریزم" بەرەو ڕوو بێتەوە.
هەروەها ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە درکردنی ڕاگەیاندنێک داوای کرد کە گرووپی تایبەتی هەنگاوی ماڵی، بۆ پارێزگاری  لە نیزامی نێونەتەوەیی ئابووری لە مەترسییەکانی پشتیوانی لە ترۆریزم کە لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت، گەنگاوگەلی پێویست دەستپێبکات و هەروەها ئیزافەی کرد کە ڕژیم دەبێت لەگەڵ دەرەنجامی ناکامی خۆی لە پەیڕەوەی لە ئیستانداڕدە نێونەتەوەییەکان و بە تایبەت ئینفعالی ڕژیم لە پەسەندی بڕیارنامەکانی پالێرمۆ و پشتیوانی ئابووری لە ترۆریزم بەرەو ڕوو بێتەوە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پێشوازی لە گەڕانەوەی ئێران بۆ ناو پێڕستی ڕەشی FATF، داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد تا کۆتایی بە هەڵسووکەوتە پڕ لە مەترسییەکانی خۆی بێنێت.
ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەشەممە مۆرگان ئۆرتێگاس، وتاربێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەر ماڵپەڕی توییتێری خۆی نووسی: "گرووپی تایبەتی هەنگاوی ماڵی بڕیارێکی شیاوی بۆ پارێزگاری لە ساختاری نێونەتەوەیی ئابووری لە بەرامبەر چاودێری ئابووری کەمتەرخەمی ئێران گرتووە. ئێمە دەستخۆشی لە هەنگاوی جیدی FATF دەکەین."
سێناتۆر تام کاتێن، نوێنەری کۆماریخوازی هەرێمی ئارکانزاس لە مەجلیسی سەنای ئەمریکا ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەشەممە لە توییتێک دا نووسی: " هەر شتێک دابچێنی، ئەوەش هەڵدەگریتەوە. جێگای شادییە کە دەبینم کۆمەڵگای جیهانی ئێران بە هۆی درێژەدان بە دابین کردنی ئابووری ترۆریزم و پیلانی پوڵشوویی خستووتە ناو پێڕستی ڕەشی خۆی."
گرووپی "یەکگرتوویی دژ بە ئێرانی ناوەکی" لە ڕاگەیاندنێکدا پێشوازی لە گەڕانەوەی ئێران بۆ پێڕستی ڕەشی FATFکرد و وتی: "هەر وڵاتێک کە خەریکی دابین کردنی ئابووری ترۆریزم لە جیهانە نابێت چاوەڕوان بیت کە نیزامی بانکە جیهانییەکانی لە بەر دەستدا بێت."

AM:10:45:22/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌