١٢ حیزب و لایەنی کوردستانی ئێرانی خوازیاری بایکوتی شانۆی هەڵبژاردن بوون

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاویی ١٢ حیزب و ڕێکخراوەی ئێرانی و کوردستانی بە بڵاوە کردنەوەی ڕاگەیاندنێک خوازیاری بایکوتی شانۆی هەڵبژاردنەکان لە ئێران بوون.
لە بەشێک لە ڕاگەیاندنی ئەم ١٢ لایەنە سیاسییەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو بە ناو هەڵبژاردنانەی کە لە کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوەئەچیت لەگەڵ پێوەڕەکانی هەڵبژاردنی ئازاد و دیموکرات ناتەبایە و  کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی خامنەیی ئامانجیان لە بەڕێوەبردنی ئەم شانۆگەرییە تەنیا ڕەوایی دان و مەشرووعیەت دان بە ڕژیمە نگریسە شەڕەنگێزەکەیانە و مانەوەی کۆماری ئیسلامی گەورەترین زیان بۆ ڕەوتی باشتر کردنی بارودۆخی فەلاکەت باری ئیستای خەڵکی ئێرانە و باشتر کردنی ئەم بارودۆخەی ئیستا تەنیا بە نەمانی سیستمی دەسەڵات داری ئیستا لە ئێران دەکرێت.
لە بەشێکی دیکە لەم ڕاگەیەندراوەدا بە ڕوونی داوا لە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران کراوەکە، بە کۆ دەنگی لە بەرامبەر هەوڵەکانی ڕژیم بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ پای سەندووقەکانی دەنگدان و بەشداری خەڵک لەو شانۆگەرییەدا، وڵامی "نە بۆ بەشداری کردن لە ‌هەڵبژاردن" هەڵبژێرن و شانۆگەریەی ڕژیم لە کاتێکدایە کە خوێنی ناڕازییانی کۆبونەوەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە سەر شەقامەکانن و هەڵمەتی بایکوتی هەڵبژاردن کە لە ڕەوتی درێژەدانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ و باقی ناڕەزایەتییەکانی دیکە دژی ئەم ڕژیمەیە، بکەین بە هەلێک بۆ ناڕەزایەتی و کاردانەوە بە دژی ڕژیم و بۆ ئەم مەبەستەش لە هەموو شێوازەکان بۆ بایکوتی هەڵبژاردن کەڵک وەربگرن.
لە نێو ئەم ١٢ حیزبە ٤ حیزبی و لایەنی سیاسی کوردستانی بوونی هەیە کە بریتین لە:

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان


AM:11:02:17/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌