بەڕێوەچوونی چالاکی تەبلیغی و نووربارانکردنی ئاسمانی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هەڵسورانی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ساڵۆژی ئاشکرابوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە و بەرز ڕاگرتنی یادی ٥٠ ساڵەی کۆمەڵە لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکی بەربڵاوی تەبلیغی بەڕێوەچوو.

چالاکان و هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە لە شارەکانی، سنە، مەریوان، بۆکان، بانە، سەوڵاوا، ورمێ، سەردەشت، میاندواب،خوڕەم ئاباد،  مەهاباد و شنۆ چالاکی بەربڵاوی تەبلیغی بەڕێوەچوو.

چالاکان و هەڵسوڕاوانی بەشی ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە لە شارەکانی سنە، مەریوان و سەوڵاوا بە نووربارانکردنی ئاسمانی ئەو شارانە ڕێزیان لە ٥٠ ساڵ خەبات  وتێکۆشانی حیزبی کۆمەڵە گرت .

ئەو شوێنانەی کە چالاکان و تێکۆشەرانی کۆمەڵە لە شاری مەریوان چالاکی تێدا بەڕێوەچووە، بریتین لە فەلەکەی ئستادیۆم، بلواری بێسارانی، شارەکی سنعەتی، بلواری نەورۆز، تەپەی مووسک، ئستادیۆم، دینار فرۆشەکان، کورەی موسەوەی، بلواری موعەلیم، دەوروبەری قوتابخانەکانئ غەزاڵی و باخچەبان، کارودانش کورانە، مەدرەسەی شاهێد، گەڕەکی مەلا بێسارانی و گەڕەکەکانی دەوروبەری بە بە بڵاو کردنەوەی تراکت و نوسراوەی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان بۆ چەندەمین شەوی بەردەوام بە شێوەی بەرین و بەربڵاو چالاکی تبەلیغیان بەڕێوەبرد.
چالاکانی کۆمەڵە لە شاری مەریوان لە گوندەکانی کانی سانان و دەرەتفێ و هەر وەها جادەی مەریوان بۆ سەوڵاوا و شارەکی کانی دینار و جوجە سازی بە هەڵ کردنی ئاڵا و بڵاو کردنەوەی تراکت و نوسراوەی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان رؤژی کۆمەڵەیان بەرز ڕاگرت.

هەڵسوراوانی کۆمەڵە لە شاری مەریوان لە بەشێکی دیکە لە چالاکییەکانیان، سەردانی گڵکۆی کاک فوئادی ڕابەریان کرد و ڕێزیان لە یادی کاک فوئادی ڕابەر و سەرجەم گیانبەختکردووانی تالەسواری شەهیدستان گرت.

سنە
چالاکان و هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە لە شاری سنە بۆ چەندمین جاری بەردەوام درێژەیان بە کار و چالاکییەکانیان دا و بە نووربارانکردنی  ئاسمانی ئەو  شارە و بڵاو کردنەوەی تراکت و نوسراوەی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی حیزبەکەی خۆیان بەرز ڕاگرت.
ئەو شوێنانەی کە لە شاری سنە و دەوروبەری چالاکی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: نایسەر، باوەرێز، قولیان، تەقتەقان، فەرەح، پارکی فەرەح، فەیزائاوا، شارەکی بەعسەت، شارەکی بەعسەت، شارەکی سیا قەڵاچوالان.

ورمێ
چالاکان و هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە لە شاری ورمێ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیان لەو شارە لەم شوێنانە ڕێزیان لە یای ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵە و رۆژی کۆمەڵە گرت: ناوچەی سیرۆ، ناوچەی سۆما برادۆست، ناوجەی تەرگەوەڕ، ناوچەی ودە ورو بە ورمی زۆرێک لە ناوچەکانانی دیکە.

چالاکانی کۆمەڵە لە زۆربەی کۆڵان و شەقامە سەرەکییەکانی شارەکانی، مهاباد، بۆکان، سەردەشت، میاندواب، خورەم ئاباد، شنۆ، بانە و سەوڵاوا چالاکی بەرینی تەبلیغیان بەڕێوە برد و بەم شێوەیە چالاکانی بەشی ڕێکخشتنی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات چۆکی دوژمنیان هێنا لەرزە و یادی کاک حەمە حوسەینی ڕابەر وسەرجەم شەهیدانی کۆمەڵەیان بەرز ڕاگرت.
 دەستان خۆشبێت و ماندوو هاوڕێیانی کۆمەڵە لە بەشی ڕێکخستنە نەهێنیەکانی کۆمەڵە لە شارەکانی ڕۆژهەڵات، ئالای سوورتان هەر شەکاوەبێت و ٢٦ی رێبەندان لە ئێوەی خۆشەویستیش پیرۆز بێت.

AM:01:55:15/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌