بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵە لە کۆنفڕانسی دێمۆکڕاسی نێوان هیوا و ترس

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی هەینی ٣١ ژانویە لە لایەن پاڕتی کاری هۆڵەند بە هاوکاریی حیزبی سوسیالیستی ئوروپا کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی "دێمۆکڕاسی  نێوان هیوا و ترس" لە شاری "ڕۆتردام" بەڕێوە چوو.
لەم کۆنفڕانسەدا چەندین کەسایەتی سیاسی وتاریان پێشکەش بە بەشداربووان کرد  لە وانە ڕێبەری پارتی کار بەڕێز لۆدەوەیک ئاشر، پارلمانتاری یەکێتی ئوروپا خاتو کەتی پیری، و چەندین کەسایەتی  سیاسی ناسراوی دیکە.  
ناوەڕۆکی کۆنفڕاس چەندین بابەتی  لەسەر دێمۆکڕاسی  ناوخۆ و نێودەوڵەتی لە خۆ گرتبو کە  باس و لێدوانیان لە سەر ئەنجامدرا
لە لایەن کۆمەڵەوە  هاوڕێیانی دانیشتوی شاری ڕۆتردام و دەوروبەر بەشداریی کۆنفڕانس بوون.
لە میانەی کۆنفڕانس دا هاوڕێیانی بەشدرابوو لە کۆنفڕانس چاوپێکەوتنیان لە گەڵ بەشێک لە میوانان و بەپرسانی کۆبوونەوەکە ئەنجامدا و هەوڵی شی کردنەوەی زیاتری دۆخی کوردستان  و ئێرانیان دا.

کۆمەڵەی شۆڕشگێرێ زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند

AM:09:08:01/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 375 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌