ڕاپۆرتی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، سەبارەت بە پێشێل کارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو

ڕۆژی هەینی ٢٩ی سەرماوەز٩٨:

ڕۆژی هەینی ٢٩ی سەرماوەز کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری "سەردەشت" بە ناوی "ڕەحیم عەباسی" بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم و لە کاتی دەرچوونی ئەو کۆڵبەرە لەدەستی هێزە نیزامییەکان لە سەر بەرزاییەوە دەکەوێتەوە خوارەو بە سەختی بەیندار دەبێت و بە هۆی سەختی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی شاری "بۆکان" گوێزراوەتەوە.

ڕۆژی یەک شەممە ١ی بەفرانبار٩٨:

ڕفاندنی مێر منداڵێکی خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن ‌هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران:

ڕۆژی یەکشەممە ١ی بەفرانبار مێرمنداڵێکی خەلکی شاری مەریوان بە ناوی "میلاد فەیزی پوور" لە مەیدانی دوازدە سوارەی ئەو شارە کە ٢ پلاکاردی بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ٢ کۆڵبەری گیانبەختکردووی خەڵکی ئەو شارە بە دەستەوە گرتبوو لە لایەن هێزەکانی سەر بە ڕژیم بە شێوەی دڕندانە هێرش کرایە سەری و لە لایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە.

کوژران و بریندار بوونی٣ کۆڵبەری دیکە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات:

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری "سەقز" بە ناوی "کەیهان ئەکرەم پوور" کە لە مانگی خەرمانانی ئەمسال بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرابوو ڕۆژی یەکشەممە ١ی بەفرانباری ٩٨ لە نەخۆشخانەی شاری "سنە" گیانی لەدەستدا.

هەروەها بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی شاری "خۆی" کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "حەمید عابد کوڕی ڕەزا خەلکی ناوچەی قتوور" بە سەختی بریندار بوە و بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.

لە ڕووداوێکی دیکەی لەم چەشنەدا کۆڵبەرێکی کوردی دیکەی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی "هیوا سدیق زادە تەمەن ٢٣ ساڵ" بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوە و ئەم ٢ کۆڵبەرەیان بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی شاری "ورمێ" گواستوەتەوە.

٥ کرێکار لە شاری "مهاباد" بە هۆی ڕووداوی کار بوون بە قوربانی:

ڕۆژی یەکشەممە ١ی بەفرانبار بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە شاری "مهاباد" ٥ کرێکاری کورد بوون بە قوربانی.

بە پێی زانیارییەکان ٢ کەس بە ناوەکانی "ڕەسوڵ و قادر ڕەسوڵی ئەقدەم" خەڵکی "گردە یەعقووبی" شاری مهاباد کە دەوترێت لەوانەیە برای یەکتر بن لە کاتی کار کردن لە خانۆیەکی نیوەکارەدا گیانیان لەدەست داوە و ٣ کرێکاری دیکە بریندار بوون و بۆ بیمارستانی خومەینی ئەو شارە گوێزراونەتەوە کە دەوترێت بارودۆخیان ناجێگیرە.

ڕۆژی دووشەممە ٢ی بەفرانبار٩٨:

ژنێکی خەڵکی شاری پاوە خۆی کوشت!

کچێکی خەڵکی گوندی "دەوان باینگان سەر بە شاری پاوە بە ناوەی حەیران ئیبراهیمی کچی سان ئەحمەد ئیبراهیمی" بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێران خاوەنی زۆرترین خۆکوژی ژنان لە جیهاندایە و نەتەنیا هیچ هەوڵێک بۆ بەرگری کردن لە خۆ کوژی ژنان نادەن بەڵکوو سیاسەتەکان و یاساکانی زۆرترین خسارەت لە ژنان دەدات.

مانگرتنی کرێکارانی ڕێگا ئاسنی شاری "کەرەج"

ڕۆژی دوو شەممە ٢ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی کرێکارانی "ڕێگا ئاسنی" کەرەج بە هۆی نەدانی حەقدەست و ماف و داواکارییەکانیان مانگرتنیان بەڕیوە برد.

بە پێی زانیارییەکان، کرێکارانی شیرکەتی تراورس لە "تاران" و شارو ناوچەکانی "لوڕەستان، کەرەج، ئەندیمشک، ئیسلام دەشت، شاهروود، ڕوبات کەریم، دامغان، خوراسان و ئیسلام شار"حەقدەست و کەلوپەل و پێدایستی کرێکاران و مافەکانیان پێ نەدراوە.

مانگرتن هەندێک قوتابخانەکانی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو:

ڕۆژی دوو شەممە ٢ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی مامۆستایانی هەندێک قوتابخانەکانی شارەکانی "سنە، سەقز و مەریوان" وێڕای مامۆستایانی شارەکانی دیکەی ئێران، بۆ پاڵپشتی لە ناڕەزایەتی دواکاری خانە نشینان، ناڕەزایەتی بە بارودۆخی فەلاکەت باری ئێستای ناوەندی پەروەردە لە ئێران، کەمبوونی خزمەت گوزاری و کەمتەرخەمی بەرپرسان، دەستیان دایە مانگرتن.

ڕۆژی سێ شەممە ٣ی بەفرانبار٩٨:

کوشتن و بریندار بوونی٥کۆڵبەر لە سنورەکانی ڕۆژهەڵات:

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە سنووری "چاڵدێران" هێزە نیزامییەکانی ڕژیمژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو سنوورە دەدەنە بەردەستڕێژی گولە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی "وەهاب حەسەن زادە" تەمەن ۲۱ساڵ خەڵکی ئاوایی "عیسا گولیک"گیانی لەدەستدا و هەروەها کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی "شەهرام حەیدەری" بەسەختی برینداربوو.

ڕۆژیسێ شەمە ٣ بەفرانبار هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووری "زەلی بانە" ژمارەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گولە کە بەوهۆیەوە ٢ کۆڵبەر بەناوەکانی" عزیز عەزیزی خەڵکی ئاوایی بنەژاژ و سعدوڵا محمودی خەڵکی ئاوایی سرسول سەربەناوچەی نمشیریشاری بانە" بەسەختی برینداربوو.

لە هەمانکاتدا هەمان ڕۆژلە "هەورامان" کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی "سەڵاح درزیانی"بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی کێوی تەتە بەسەختی برینداربوو.

ورمێ /ژنێکی لاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا:

ژنێکی لاوی تەمەن ۳۰ساڵ خەڵکی شاری "ورمێ" بەناوی "سورەیا" دانیشتووی ئاوایی "مەرگەوڕ"لەڕێگای خۆ هەڵواسینەوە دەسی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

مەریوان: گیان لەدەست دانی ۳ کەس بە هۆی ڕوداوی هاتوچۆ:

بە هۆی پێکدادانی ۲ ماشینی سواری جۆری "پەیکان و پژۆ" لە جادەی نێوان سەقز_مەریوان لە سێ ڕای گوندی "گوێزەکوێرە"۳کەس (٢ پیاو و ١ ژن) گیانیان لەدەست دا.

ڕووداوی هاتوچۆ لە ئێران یەکێک لەو ڕووداوانەیە کە بەردەوام کارەساتی دڵ تەزێنی لێ دەکەوێتەوە و بە پێی ئامارەکانی خودی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ساڵانە زیاتر لە ١٣٠ هەزار کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە.

شارۆمەندێکی کورد خەڵکی شاری شنۆ حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا:

شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری "شنۆ" بە ناوی "شەفیع فقێ زادە" بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، حوکمی٤ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقیبەسەردا داسەپاوە.

ناوبراو ڕۆژی سێ شەممە ٣ی بەفرانبار دوای ئەوەی کە حوکمەکەی لە لایەن دادگاوە بەسەردا داسەپا، بۆ زیندانی شاری "شنۆ" گوێزرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانبار٩٨:

دیواندەرە: ڕووداوی گاز گرتن ٦ کەسی کرد بە قوربانی:

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی بە هۆی گازگرتنەوە،

٦ ئەندامی بنەماڵەیک لە گوندی "قەرە گوڵ"ی سەر بە شاری "دیواندەرە" بوون بە قوربانی کە ١ کەسیان گیانی لەدەست داوە و ٥ کەسی دیکەش بە مەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گوێزراونەتەوە.

بە پێی زانیارییەکان ئێستا ئەو ٥ کەسەی دیکە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدان و بارودۆخی یەکێک لە قوربانییەکان ناجێگیرە.

لاوێکی خەڵکی شاری "نەغەدە" ٤٢ مانگ زیندانی بەسەردا داسەپا:

لە درێژەی گوشارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرشارۆمەندانی کورد، ڕۆژی چوار شەممە ٤ی بەفرانبار شارۆمەندێکی خەڵکی شاری "نەغەدە" بە ناوی "سەید ئەیوب موسەوی" لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەسەردا داسەپا.

 


AM:09:18:28/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 419 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌