بێنیامین نێتانیاهو: ئێمە بۆ بەکارهێنانی گوشار بە دژی کۆماری ئیسلامی بێ وەستان هەوڵ دەدەین

ڕۆژی شەممە١٦ی سەرماوەز، بێنیامین نێتانیاهو، سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل لە لاپەڕەی فارسی توییتێری خۆیدا نووسی کە " ئێمە بۆ بەکارهێنانی گەمارۆکان بە دژی ئێران، بەکارهێنانی گوشارەکان بە دژی ئێران، بەرامبەرکێ لەگەڵ ڕژیمی ئێران و بەرامبەرکێی چالاکانە و نیزامی بە دژی هەنگاوەکانی بۆ نیشتەجێ بوون لە سنوورەکانی ئێمەدا بێ وەستان هەوڵ دەدەین."
هەروەها لە تویتێکی دیکەدا بە وتووێژی دۆناڵد ترامپ و ولادیمیر پوتین ئاماژەی کرد و نووسی کە " ئێمە لە ڕاستیدا هەوڵێکی جیهانی بەدژی کۆماری ئیسلامی بەرەو پێش دەبەین و دوایین وتووێژەکانم لەگەڵ دۆناڵد ترامپ و ولادیمیر پوتین و هەروەها مایک پۆمپێئۆ لەم حەوتەدا، بەشێک لەو هەوڵەیە."
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل دووپاتی کردووە کە سێ پرسی سەرەکی ئەو لە هەر وتووێژێکدا ئەوەیە: "ئێران، ئێران و ئێران."

PM:03:42:08/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌