"میشێل باچلە" خوازیاری لێکۆڵینەوەیوەی سەربەخۆ سەبارەت بە سەرکووتەکانی ئێران بوو

ڕۆژی هەینی ١٥ی سەرماوەز، کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیاندنێکدا خوازیاری ڕوون کاری زیاتر لە لایەن کۆماری ئیسلامی و هەروەها لێکۆڵینەوەی سەربەخۆیانە و بێ لایەنانە سەبارەت بە سەرکوتی خۆپیشاندانەکان لە ئێران بوو.
"میشێل باچلە" لە ڕاگەیاندنی خۆیدا سەبارەت بە بەردەوام بوونی ڕوون نەکردنەوە سەبارەت بە کوژراوەکان، شێوازی هەڵسووکەوت لەگەڵ هەزاران بەندکراووەی کە بە یۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی سەرماوەزدا دەستگیر کراون و هەروەها بەردەوام بوونی شەپۆلی دەسیگیرییەکان لە هەموو ئێران، توندووتیژی جەستەیی لەگەڵ بەندکراوان و پێشێل کاری مافی دادپەروەری عەداڵەتخوازانە بۆ ئەوان، نیگەرانی خۆی دەربڕی.
لە ڕاگەیاندنی کۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دا هاتووە کە: "جگە لە نیگەرانی سەبارەت بە باروودۆخی بەندکراوەکان، ئەگەری ئەوە هەیە کە ڕێژەیێکی زۆر لەوان بە تاوان گەلێک تۆمەتبار بکرێن کە سزای لە سێدارەدانی لەگەڵ بێت."
میشێل باچلە، ئەو وێنانەی کە هێواش هێواش و دوای پەیوەندی ئینتەڕنێتی لە سەرکووت و توندووتیژی بەتینی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر خەڵکی نارازی، بڵاو بووتەوە دڵتەزێن پێناسەی کرد و دەڵێت: "من لە بەرپرسان داواکارم کە سەبارەت بە ئازادی خێرایی هەمووی خۆپیشاندەرانێک کە لە ئازادی خۆیان بێ بەشن و بەند کراون هەنگاو بنێنن."
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دوای دوو هەفتە گوزەران لە خۆپیشاندانە بەر بەر بڵاوەکانی ئێران هیچ چەشنە ئامارێکیان سەبارەت بە ڕێژەی کوژراوەکان، بریندارەکان و بەندکراوەکان بڵاو نەکردووتەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی، تا بە ئێستا لانیکەم ٢٠٨ کەس کوژراون.

AM:10:23:07/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌