دوایین زانیاریەکان لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران

سەر لە بەیانی ڕۆژی ٢٤ی خەزەڵوەری ٩٨  لە "تاران" و شارەکانی دیکەی "هەمەدان" "ئەحواز" "بەندەر عەباس" "ئابادان" و "ئیسفەهان لە نارەزایەتی بە بارۆدخی نالەباری ژیان و سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیم نارەزایەتی بەرینی جەماوەری بەڕێوە چوو و بە توندی زۆربەی شار و ناوچەکانی سەراسەی ئێرانی گرتەوە.

هاوکات لەگەڵ شارەکانی دیکەی ئێران لە شارەکانی "سەقز، سنە، بۆکان، ئیلام، کرماشان، مەریوان، سەرپێڵ زەهاو، شاباد، جوانڕۆ و چەندیین شاری دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات"  خۆپیشاندان بەڕێوەچوو کە لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکان لانیکەم ٤٥   کەس لە شارۆمەندانی کورد گیانیان لەدەست داوە و ٢ شارۆمەندی کورد لە تاران گیانیان بەخت کردوە.

ئەگەر چی تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ئاماری ڕاستەقینە بۆ ئاسۆی ڕۆژهەڵات ئاشکرا نەکراوە بەڵام ئامارە بڵاو کراوەکان و زانیاریەکانی ئاسۆی ڕۆژهەڵات دەرخەری ئەوەن کە لانیەکم ٢٠٠ کەس گیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٣٠٠٠ کەس و بریندار بوون و هەروەها باس لە دەستگیر کردنی هەزاران کەس لە لایەن هێزە سەرکوت گەرەکانی ڕژیم لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکەن.

ئامارە بڵاو کراوەکان نیشاندەری ئەوەن  کە ڕێژەی سەرکوت و هێرش کردنی بێ بەزەویانە لە شارەکانی کوردستان و ئەلحواز بە چاو ناوچەکانی دیکەی ئێران زیاتر بوە بە شێوەیەک کە زۆرتین گیانبەتکردووانی ئەم دوایانە لەم دو بەشەی ئێراندان.

ئەگەرچی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ بەلاڕێ بردنی بیری گشتی پەنای بۆ هەموو ڕێگایەک لەوانە بچڕاندنی هێڵی ئینتێرنێت، سەرکوتی بێ بەزەویانە، هەرەشە و گوڕەشە، تێکدان و وێران کردنی بە ئەنقەستی شوێن و مەکانە دەوڵەتییەکان و هەر وەها ئاگردانی  کتێبی موسڵمانان و میلیتاریزە کردن و ئەمنیەتی کردنی شارەکان، ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ساختەیی لە لایەن دەستو پەیوەندییەکانی ڕژیم، نەیتوانیوە ڕای کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و بیری خەڵک بۆ ڕای خۆی ڕابکێشێت و هەوڵەکانی ڕژیم لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و چالاکانی سیاسی مافی مرۆڤ مەحکووم کراوە.



PM:06:36:21/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌