بەشداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە کۆنفڕانسی گشتیی "هاوپەیمانی پێشڕەو"

ڕۆژانی هەینی و شەممە ١٤ و ١٥ی نوامبر ڕێکخراوی "هاوپەیمانیی پێشڕەو" بە میواندارێتی حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوئید لە ستۆکهۆڵم، کۆنفڕانسێکی لە ژێر ناوی "داهاتووی کار، بەردەوامیی و هاوپشتی" بە ڕێوە برد.

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکەم بە کورتە وتارێک لە لایەن کۆردیناتۆڕی هاوپەیمانی پێشڕەو "کۆنستانتین وینهۆف" کۆنفڕانسەکە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد پاش گۆڕینەوەی ڕا و بۆچوون لە لایەن بەشداربووانەوە دەستەی بەڕێوەبەریی بۆ سێ ساڵی داهاتوو لە لایەن زۆرینەی ئەندامانەوە هەڵبژێردران.

یەکێتی نیشمانی کوردستان و هە.دە.پە دوو ڕێکخراوی کوردستانی بوون کە بۆ دەستەی بەڕێوەبەری دەنگیان پێدراو و بوونە یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری هاوپەیمانی پێشڕەو.

هەروەها کۆردیناتۆڕی نویی دەورەی داهاتوو درایە دەست بەڕێز "کۆنی ڕۆتر" سکرتێری گشتی پێشۆی ڕێکخراوی سۆلیدار.

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکەم تەرخان کرابوو بۆ وتار لە سەر بابەتگەڵی دیاریکراو بۆ سکرتێری حیزبەکان و چەند وەزیر و  سەرۆک وەزیرانی سێ وڵاتی سوئید و فینلاند و پورتوگال وتاربێژیان کرد.

کۆتایی ڕۆژی یەکەم بە میوانداری خانەخوێ (پارتی سۆسیال دێمۆکراتی سوئێد) کەش بۆ حەسانەوە، چاوپێکەوتن و لێک نزیک کردنەوەی میوانەکانی تەرخان کرابوو.

ڕۆژی دووهەمی کۆنفڕاسەکە تایبەت کرابوو بە سیمینار دەربارەی "مافەکانی ژن"، "دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، "کێشەی فەلەستین و ئیسڕائیل" و چەند بابەتێکی دیکە کە لە لایەن چەندین پانێلیستەوە  پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

شایانی باسە لە لایەن ڕێکخراوی هاوپەیمانیی پێشڕەو خەڵات بە ڕێزدار "سەلاحەدین دەمیرتاش" بەرپرسی یەکەمی هە.دە.پە بەخشرا و خەڵاتەکە لە لایەن هاوسەری ناوبرا خاتو "باشاک دەمیرتاش" وەرگیرا

سکرتێری نێودوڵەتی کۆمەڵە هاوڕێ "ناهید بەهمەنی" لە گەڵ هاوڕێیان "زاگرۆس خوسرەوەی"، "کەیوان فەرامەرزی" و "ماریکە باکر" بەشداریی ئەو کۆنفرانسە بوون.

لە میانەی کۆنفڕانس هاوڕێیانی کۆمەڵەلە گەڵ میوانان و بەشداربووان چاپێکەوتن و گفتوگۆیان ئەنجامدا کە ناوەڕۆکی بابەتەکان دۆخی ئێستای کورد و ڕۆڵی کورد لە داهاتووی دیموکڕاتیزەکردنی ناوچەکە بوو هەروەها لە سەر داوای پاڕتی سۆسیال دیمۆکڕاتی سوئێد کۆبوونەوەیەک لە گەڵ بەرپرسانی حیزبی و پاڕڵمانتارانی پاڕتی حیزبی سۆسیال دیمۆکراتی سوئیدی ڕێکخرابوو کە لەم کۆبوونەوەیەدا دۆزی کورد و دۆخی ناوچەکە لێدوانیان لە سەر کرا.

لە لایەن کۆمەڵەوە پیرۆزبایی پێشکەش بە بەرپرسی تازەی ڕێکخراوی هاوپەیمانی پیشڕەو و دەستەی بەڕێوەبەڕی نوی رێکخراوەکە کرا.

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

١٧ی نوامبری ٢٠١٩


PM:07:34:17/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌