بەیاننامەی‌ 6 رێکخراوی‌ تایبەت بە لاوان لە کوردستانی‌ ئێران ، سەبارەت بە پرسی‌ کۆنفرانسی‌ لاوانی‌ کورد

ئاسۆی رۆژ: به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئاسۆی رۆژ، 6 رێكخراوی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا روونكردنه‌وه‌یه‌كیان داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی كۆنفرانسی لاوانی كورد له‌ عاموودای كوردستانی سوریا كه‌ بۆ ئاگاداری رای گشتی ده‌قه‌كه‌ی لێره‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌:  



بەیاننامەی‌ 6 رێکخراوی‌ تایبەت بە لاوان لە کوردستانی‌ ئێران ، سەبارەت بە پرسی‌ کۆنفرانسی‌ لاوانی‌ کورد لە عاموودا

هاونیشتمانە بەڕێزەکان
خەڵکی‌ تێکۆشەری‌ کوردستان 
لاوانی‌ کورد لە هەموو بەشەکانی‌ کوردستان
رێکخراوەکانی‌ تایبەت بە لاوانی‌ کورد


ماوەیەکە پرس و ڕا گۆڕینەوە، بە مەبەستی‌ بەستنی‌ سێهەمین کۆنفرانسی‌ لاوانی‌ چوارپارچەی‌ کوردستان لە نێو رێکخراوەکانی‌ تایبەت بە لاوان هاتۆتە بەر باس و بەپێی‌ زانیارییەکان بەشێک لە رێکخراوەکان، و بەتایبەت رێکخراوەکانی‌ پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستان pkk بە نیازن لە شاری‌ عاموودای‌ سەر بە رۆژئاوای‌ کوردستان ئەو کۆنفرانسە بەڕێوە ببەن .
لەو پێوەندییەدا ئێمە رێکخراوەکانی‌ لاوانی‌ کوردستانی‌ ئێران بە ئاگاداری‌ هەموو لایەک رادەگەیەنین کە بەشداری‌ وەها کۆنفرانسێک ناکەین و بە پێی‌ کۆمەڵێک پێوەری‌ جۆراوجۆر کە بوونەتە لەمپەرێک لە راستای‌ گەشە کردنی‌ بیری‌ نەتەوەیی‌ لاوانی‌ کورد و بەتایبەت ئەو خاڵانەی‌ خوارەوە کە واقعی‌ ئەمڕۆی‌ ناوچە و رۆژئاوای‌ کوردستانە بە کەشێکی‌ گونجاو لە پێناو بەرژەوەندی‌ خەڵکی‌ کوردستان و لاوانی‌ کورد نابینین .
1- وڵاتی‌ سووریە کە ئێستا تووشی‌ شەڕێکی‌ خوێناوی‌ لە نێوان ێژیمی‌ بەعسی‌ سووریە و ئەنجوومەنی‌ نیشتمانی‌ و سوپای‌ ئازادی‌ ئەو وڵاتە بووەتەوە و پاش بەهاری‌ عەرەبی‌ رۆژانە دەیان کەس لە خەڵکی‌ بێتاوان دەبنە قوربانی‌ سیاسەتی‌ دژە مرۆڤانەی‌ بنەماڵەی‌ ئەسەد ، ئەوەش دەرخەری‌ ئەو راستییە کە لە ئێستادا شوێنێکی‌ گوونجاو لە باری‌ ئەمنییەتییەوە نییە بۆ بەرێوەچوونی‌ وەها کۆنفرانسێک.
2- بە پێی‌ بڕیاری‌ کۆنفرانسی‌ دووهەمی‌ لاوانی‌ چوارپارچەی‌ کوردستان، رێکخراوەکانی‌ لاوانی‌ رۆژئاوای‌ کوردستان دەبوایە ئەو کۆنفرانسەیان بەڕێوە بردبا ! بەڵام ئێستا پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستان pkk رێڕەوی‌ بەڕێوەچوونی‌ کۆنفرانسەکەی‌ بە دەستەوە گرتووە و لاوانی‌ رۆژئاوای‌ کوردستان هیچ ڕۆڵێکیان لە راستای‌ بەڕێوەبردنی‌ ئەو کۆنفرانسەدا نییە.
3- بە پێی‌ دوایین زانیارییەکان بەشێکی‌ زۆری‌ رێکخراوەکانی‌ تایبەت بە لاوان لە هەرچوارپارچەی‌ کوردستان بەشداری‌ لەو کۆنفرانسەدا ناکەن ، کەواتە ناکرێت وەکوو سێهەمین کۆنفرانسی‌ لاوانی‌ کوردی‌ چوارپارچەی‌ کوردستان ناودێر بکرێت.
4- لە کاتێکدا بە هەزاران کەس لە هاونیشتمانانی‌ کوردی‌ رۆژئاوای‌ کوردستان ئاوارەی‌ باشووری‌ کوردستان و لە کەمپەکانی‌ دۆمیز و ......هتد نیشتەجێن ئایا نەدەکرا ئەو کۆنفرانسە بە شێوەیەکی‌ سەمبولیک لەو شوێنە بەرێوە بچێت ؟ یان ئەوەی‌ کە پێداگری‌ لەسەر ئەوە بکرێ کە لە ناو خۆی‌ رۆژئاوای‌ کوردستان بگیردرێت و دەبینین رۆژانە بەهۆی‌ نا ئەمنییەوە رێژەیەکی‌ بەرچاو لە خەڵکی‌ بێ تاوانی‌ کورد ئاوارە دەبن و دەبنە قوربانی‌ ! 
لە کۆتایدا ئەوە دووپات دەکەینەوە کە وەها کۆنفرانسێک ناتوانرێ بە کۆنفرانسی‌ لاوانی‌ کوردی‌ چوارپارچەی‌ کوردستان بناسێنرێت ، بەڵکوو هەوڵێکی‌ حیزبیانە و لە پێناو ئەهدافی‌ حیزبیانەیە کە pkk بۆی‌ تێدەکۆشێت . 


بژی‌ کورد بژی‌ کوردستان

- ناوەندی‌ لاوانی‌ پێشڕەو
- یەکیەتیی لاوانی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران
- کۆمەڵەی‌ لاوانی‌ رۆژهەڵات
- لاوانی‌ یەکیەتی شۆرشگێرانی‌ کوردستان
- ناوەندی‌ لاوانی‌ خەباتی‌ کوردستانی‌ ئێران
- لاوانی‌ یەکیەتی دێموکراتیکی‌ کوردستان

ئاسۆی رۆژ: به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئاسۆی رۆژ، رۆژی دووشه‌ممه‌ 5ی خاكه‌لێوه‌ پاش دانیشتنی لێژنه‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی 45 رێكخراوی لاوانی باشوور، رۆژهه‌ڵات، باكوور و رۆژئاوای كوردستان و مشتومڕ له‌ سه‌ر پرسی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی كوردستان به‌یانه‌مه‌یه‌كیان ده‌ركردووه‌ كه‌ ده‌قه‌كه‌ی ده‌خرێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران:  

به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان

ئێمه‌ رێژه‌یكی زۆر له‌ رێكخراوه‌كانی كوردستانی (باشور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواو باكور)به‌ پێویستی ده‌زانین ئه‌و راگه‌یاندنه‌ بڵاو بكه‌ینه‌وه‌:
به‌ پێی راسپارده‌ی دووه‌مین كۆنفرانسی لاوانی چوار پارچه‌ی كوردستان بڕیار درا كوردستانی رۆژئاوا سه‌رپه‌رشتی سێیه‌مین كۆنفرانس بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لێژنه‌یه‌كی (5) كه‌سی پێكهات، له‌ هه‌مان كاتدا بڕیار درا له‌ شاری قامشلۆ بكرێت، به‌مه‌رجێك ئازاد كرابێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شێوینی دووه‌م هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دیاری كرا كه‌وا شارێكه‌ به‌ ناسنامه‌ی مه‌زلومیه‌ت و جینۆسایدی گه‌لی كورد ناسراوه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسی سێیه‌م ده‌بوایه‌ له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌كی (3) كه‌سی له‌ پارچه‌كانی تری كوردستان كۆببێته‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر شوێن و كاتی سێیه‌مین كۆنفرانس، ئه‌و لێژنه‌ی هه‌رچوار پارچه‌ رێپێدراوه‌ بڕیاری ئازادبوونی شاری قامشلۆ یان شوێنێكی تر بدات بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سێیه‌مین كۆنفرانس.

به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ئالیه‌ت و راسپارده‌كانی كۆنفرانسی دووه‌م، پاش چه‌ندین محاوه‌له‌ بۆ دواخستنی،  به‌ته‌نها دوو رێكخراوی لاوان (په‌یه‌ده‌و به‌ده‌په‌) شوێن و كاتی سێیه‌مین كۆنفرانسیان یه‌كلایی كردۆته‌وه‌، سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی تری هه‌ر چوارار پارچه‌ی كوردستانیان فه‌رامۆش كردووه‌.

كۆنفرانسی لاوانی چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌بێت گوزارشت له‌ كۆنفرانسیه‌كی لاوان بكات هه‌روه‌ها زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی لاوان به‌ سه‌رجه‌م ده‌نگ و ره‌نگ و فیكره‌ جیاوازه‌كان به‌شداری تێدا بكه‌ن.

بۆیه‌ له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌روه‌و جێگیر نه‌بوونی بارودۆخی ئه‌منی كوردستانی رۆژئاوا، پاش چه‌ندین پرس و را، رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و كۆنفرانسی له‌لایه‌ن دوو رێكخراو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه‌ی كوردستان نییه‌.

هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ كۆنفرانسی‌ لاوانی‌ هه‌ر چوار پارچه‌ له‌ مانگی‌ (4) نیسانی‌ 2013 له‌ كه‌مپی‌ دۆمیز ده‌به‌سترێت.

هاوپێچ: ناوی زۆرینه‌ی رێكخراوه‌كانی لاوانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان

1سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوانكوردستانی باشور
2یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی له‌ كوردستانی عێراقكوردستانی باشور
3یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانكوردستانی باشور
4لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادی كوردستانكوردستانی رۆژهه‌ڵات
5كۆمه‌ڵه‌ی په‌ره‌پێدانی لاوانكوردستانی باشور
6په‌یوه‌ندی ئیسلامیی لاوانكوردستانی باشور
7سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوانكوردستانی باشور
8خوێندكارو لاوانی سه‌ربه‌خۆی كوردستانكوردستانی باشور
9مونه‌زه‌مه‌ی هه‌ولێر للتیار دیموكراتی سوریكوردستانی باشور
10پێشه‌نگی لاوانكوردستانی باشور
11ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێرانكوردستانی رۆژهه‌ڵات
12ناوه‌ندی لاوانی پێشڕه‌وكوردستانی رۆژهه‌ڵات
13یه‌كێتی لاوانی كوردستانی ئێرانكوردستانی رۆژهه‌ڵات
14كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵاتكوردستانی رۆژهه‌ڵات
15لاوانی یه‌كیه‌تی شۆڕشگێڕانی كوردستانكوردستانی رۆژهه‌ڵات
16لاوانی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانیكوردستانی رۆژهه‌ڵات
17لاوانی PSKS  الپارتیكوردستانی رۆژئاوا
18لاوانی پارتی یه‌كێتی كوردستانكوردستانی رۆژئاوا
19لاوانی پارتی دیموكراتی كورد له‌ سوریاكوردستانی رۆژئاوا
20لاوانی پارتی ئازادی كورد له‌ سوریاكوردستانی رۆژئاوا
21لاوانی پارتی ئازادی كورد (2)كوردستانی رۆژئاوا
22ته‌ڤگه‌ڕا جوانێنن كورد TCKكوردستانی رۆژئاوا
23یه‌كێتی جوانێن كورد سوریا له‌ ده‌ره‌وه‌ ASKYAكوردستانی رۆژئاوا
24یه‌كێتی جوانێن عفرینكوردستانی رۆژئاوا
25یه‌كگرتووی جوانێن ئازادیكوردستانی رۆژئاوا
26د. ڤیان عدنان یوسفكوردستانی رۆژئاوا
27رێكخراوی لاوانی كوردستانكوردستانی باشور
28لاوانی پارتی دیموكراتی كورد له‌ سوریا (الپارتی)كوردستانی رۆژئاوا
29هفركرنه‌ هڤریزن جوانین كورد له‌ سوریاكوردستانی رۆژئاوا
30لاوانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له‌ سوریا (یه‌كێتی)كوردستانی رۆژئاوا
31ته‌ڤگه‌ڕا جوانێن شۆڕشێ TCSكوردستانی رۆژئاوا
32یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی كلدو ئاشوریكوردستانی باشور
33رێكخراوی رۆشنبیری توركمان كوردستانكوردستانی باشور
34بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆكوردستانی باشور
35لاوانی دیموكراتخوازی كوردستانكوردستانی باشور
36لاوانی پارت و مافی ئازادیكوردستانی باكور
37لاوانی پارتی دیموكراسی به‌شداركوردستانی باكور
38لاوانی پارتی ئازادی و سۆسیالیستكوردستانی باكور
39لاوانی ئێسپیاتیڤی ئازادیكوردستانی باكور
40گه‌نجانی پارتی دیموكراتی كوردستانكوردستانی باكور
41لاوانی كۆمه‌ڵه‌ی چاندو هونه‌ری چراكوردستانی باكور
42لاوانی گروپی دیالۆگی دیجله‌و فوراتكوردستانی باكور
43لاوانی نه‌وبه‌هاركوردستانی باكور
44لاوانی كۆمه‌ڵه‌ی كوردی یا دیموكراتیكوردستانی باكور
45ته‌ڤگه‌ڕا جوانێن كوردستانكوردستانی باكور


PM:03:06:25/03/2013




ئه‌م بابه‌ته 1083 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌