ئەمڕۆ لانیکەم ٤ کۆبونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو

١_بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی یەکشەممە بەشێک لە خانە نشینان لە بەردەم مەجلیس لە ناڕەزایەتی بە نەدانی ماف و داواکاریەکانیان کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند؛ لەم کۆبونەوە ناڕەزایەتییە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە نیزامییە ڕژیم تێکهەڵچوون هاتووە ئاراوە و ١٥ کەس لە خۆپیشاندەران دەستگیر و بۆ گرتووخانەی پۆلیسی ئەمنیەتی تاران لە شەقامی "وزرا" گوازرانەوە.

٢_ ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەر لە شاری تاران بەشێک لە خانە نشینان لە ناڕایەتی نەدانی داخوازیەکانینان لە بەردەم بینای ڕێکخراوی "بەرنامە و بودجە" لە تاران کۆبونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
لەو کۆبونەوە ناڕەززایەتییە خۆپیشاندەران سەرەڕای داخوازی بەدەست هێنانی مافاکانیان بە درووشمی "معلم زندانی آزاد باید گردد" خوازیاری ئازادی مامۆستایانی زیندانی بوون.
٣_ کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە ڕۆژ یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەر بۆ ٧ ـمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتی بە نەدانی ماف و داخوازیەکانیان کۆبونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.
٤_ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەر بۆ دەهەمین جاری بەردەوام خاوەن زەویەکانی بەرامبەر پارکی "کوهستان" لە شاری یەزد لە ناڕەزایەتی بە داگیرکردنی زەویەکانیان لە لایەن شارەوانی ئەو شارە کۆبونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

PM:04:45:10/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌