فرۆشتنی نەوت لە ئێران ٢٠ ئەوندەی پێشووی کەمی کردووە


ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، "حێشمەت فەلاحەت پێشە"، بەرپرسی پێشووی کۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە وتووێژ لەگەڵ وێبسایتی"خانە ملت" سەر بە مەجلیس وتی: " دابەزینی ٢٠ بەرابەری فرۆشی نەوتی وڵات بابەتێکی زۆر گرینگە کە دەبێت وەزارەتی دەرەوە ستڕاتێژییەکی نوێ دابڕێژێت."
فەلاحەتپیشە ئاماژەی بە ڕێژەی هەناردە کردنی نەوتی ئێران نەکردووە، بەڵام بە حیسابی دابەزینی ٢٠ بەرابەری فرۆشتنی نەوت، هەناردەکردنی ڕۆژانەی نەوتی بۆ ١٢٥هەزار بۆشکە دەخەملێنرێت.
بە وتەی سندووقی نێونەتەوەیی پارە، ئەگەری هەناردە کردنی نەوتی خامی ئێران لە ڕۆژدا، ٦٠٠هەزار بۆشکە بێت و هەروەها هەر لەم بوارەدا، کۆمپانیای زانیاری وزەو شوێن دۆزینەوەی نەوت هەڵگرەکان بە ناوی "کێپلێر" دەڵێت کە مامناوەندی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ تاکە کڕیاری ڕەسمی خۆی چین، لە مانگی سێپتامبری ئەمساڵ دا ١٣١هەزار بۆشکە بووە کە ئەو ژمارەیە لەگەڵ ڕاپۆڕتی گومڕوکی چین لە سەر وێبسایتی فەرمی ئەو ناوەندە بڵاو بووتەوە، ڕێژەیێکی درووستە. ڕێژەی نەوتی ڕاگیراوی بێ موشتەری ئێران لە مانگی سێپتامبر، زیاتر لە ١٠٣ میلیۆن بۆشکە بووە کە ٥٠.٥ میلیۆن بۆشکە لەسەر نەوتهەڵگرەکان و باقی نەوتەکەانی دیکە لە دامەزراوەی ڕاگرتنی وشکی لە ئێڕان و چین ڕادەگیرێن.
وڵاتی ئێران تا بەر لە گەمارۆکانی یەکساڵی پێشووی ئەمریکا، ڕۆژانە ٢.٥میلیۆن بۆشکە نەوتی هەنارە دەکرد.

AM:11:02:06/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 75 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌