تێمی هاوكارانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێر له‌ وه‌ڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ١٦كۆبۆنه‌وه‌ و دیداریان له‌ كۆنگریس (هه‌ر دوو مه‌جلیسی سنا و نوینه‌ران) به‌رێوه‌برد


ئاسۆی ڕۆژ/ له‌ نێوان ڕۆژانی دوشه‌ممه‌ ٢٩ی ئوكتوبه‌ر بۆ هه‌ێنی ١ی نوامبه‌ری ٢٠١٩، تێمی هاوكارانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێر له‌ وه‌ڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ١٦ دیداری له‌ كۆنگریس (هه‌ر دوو مه‌جلیسی سنا و نوینه‌ران) به‌ڕێوەبرد كه‌ كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییەکان، هێزه‌ چه‌كداره‌كان، زانیاری هه‌واڵگری و ئاسایش، مافه‌كانی مرۆڤ له‌ تام لانتۆس و ژێر كۆمێته‌ی میدیل یست له‌ خۆ ده‌گرت. ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی مه‌جلیسی پێران (سنا) برێتی بوون له‌: ئوفیسی سناتۆر "گاری پێترس" له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ركه‌ییه‌كان و سناتۆر "جیف ماركلی" له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان سناتۆر "دیان فلێنستۆن" له‌ كۆمسیۆنی زانیاری هه‌واڵگری و ئاسایش، سناتۆر "تامی داكورت" له‌ كۆمسیۆنی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، سناتۆر "ده‌ێڤوید پێردای" له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان، سناتۆر "مارك وارنه‌ر" له‌ زانیاری هه‌واڵگری و ئاسایش و سناتۆر "تید كرۆز" له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان. 
كۆبۆنه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران برێتی بوون له‌: ئوفیسی "وئه‌لیۆت ئه‌نگیل" سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "برایان مست" له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان، "دونالد نۆركروس" له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان، "جان گارامیندی" له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان، "ستێڤ چابۆت" له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ركییه‌كان، "سام گراڤیس" له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان و "دینا تێتوس" له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان. هه‌روه‌ها چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل ژێركومیته‌كانی میدیل یست و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ "تام لانتۆس" سه‌ر به‌ كۆنگریسی ئه‌مریكا به‌روه‌چوو. 
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه‌ له‌و كۆبۆنه‌وانه‌ی كۆنگریسی ئه‌مریكا دا به‌ پێ تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆری كۆمسیۆنه‌كان ڕاوێژكارانی خۆیان، به‌رپرسی ستاف یان چاودێریك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ یان وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌شدار بوون. كۆبونه‌وه‌كان سه‌ره‌تا به‌ پێشكه‌شكردنی كۆرته‌یه‌ك له‌ مێژووی ٤٠ ساڵه‌ی‌ خۆراگری و خه‌باتی ڕزگارێخوازانه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌ ئیران له‌ لایه‌ن هاوڕێ "سه‌لاح بایه‌زیدی" نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌ستێ پێكردووه‌ و دواتر هه‌ردوو لا له‌ سه‌ر چه‌ند پرسێك وه‌ك فاكتۆر و پێگه‌ی كورد له‌ گۆرانكارییه‌كانی داهاتووی ئیران، كاریگه‌رییه‌كانی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران، گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و كۆمه‌ڵیك بابه‌تی په‌یوه‌ندیداری دیكه،‌ ئالوگۆری بێرورایان كردووه‌. 
له‌ كۆتایی هه‌ر كام له‌و دیدارانه‌دا چه‌ندین داواكاری وه‌ك دانانی دانێشتنی تایبه‌تی كۆنگریس بۆ به‌داواچوون له‌ كۆمه‌ڵكۆژی ٤٠ ساله‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ كۆردستانی ڕۆژهه‌ڵات و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ كه‌ به‌ پێ تایبه‌تمه‌ندی به‌شداری ئه‌ندامانی مه‌جلیسی پێران (سنا) و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆمسیۆنه‌كان بووه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ و هه‌ر دوو لا له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كۆك بوونه‌ كه‌ به‌دواداچوون بۆ هه‌ركام له‌و داواكارییانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

AM:09:30:05/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 73 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌