لاوێکی خەڵکی شاری دێولان خۆی کوشت!


بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر لاوێکی تەمەن ۲٨ساڵی خەڵکی شاری دێولان بەناوی "کەیوان " کوڕی "محەمەد شەریف" خەڵکی ئاوایی "سەرولە" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی وتەی سەرچاوەی هەواڵەکە هۆکاری خۆکوژی "کەیوان" ڕوون نییە. 
جێگای باسە، ڕۆژی هەینی ١٠ی خەزەڵوەر شارۆمەندێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی"ی.کەریمی" کچی "ع"  لە ڕێگای خۆ خنکاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
کێشە کۆمەڵایەتییەکان، کێشەی ئابووری و کولتووری سەقەتی پیاو سالاری لە ئێران هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی دیاردەی خۆکوژن لە ناو شارۆمەندان دا. لە ناوچە کوردستانییەکانی ئێران، بە هۆی دۆخی نالەباری ئابووری و دژواری ژیان، ڕێژەی خۆکوژییەکان لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بە خۆیەوە بینوە.

PM:03:23:03/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌