ئەمڕۆ تا ئیستا لانیەکەم ٤ کۆبوونەی ناڕەزایەتی لە ئێران بەڕێوەچووە



١_ سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە "ماڵخوراوانی دامەزراوەی کاسپیەن" و "ئارمان ئەلبورزی ئێرانیان" بۆ ناڕەزایەتی بە نەدانی بەهرەی سەرمایەو و تەنانەت سەرمایەکەیشیان لە بەردەم بینای مەجلیسی شوورای ئیسلامی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

٢_هەر وەها ئەمڕۆ لە هەمان شوێن مامۆستایانی نێهزەت (اکابیر) بۆ نارەزاییەتی بە ناڕوونی دامەزراندنیان بە شێوەی ڕەسمی و نالەباری بارودۆخی ژیان و گوەرانی مامۆستایان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

٣_کرێکارانی شارەوانی ناوچەی "شەهریار"ی تاران بۆ ناڕەزایەتی بە نەدانی حەق دەستەکانیان و دۆخی نالەباری ئابووری، کۆبونەوەی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بینای شارەوانی ئەو شارە بەڕێوەبرد.

٤_کرێکارانی خانە نشین کراوی "فولادی ئەحواز" لە بەردەم بینای وەزارەتی کار بۆ ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقدەست ومافەکانیان کۆبنەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

PM:02:54:03/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌