چالاکێکی کرێکاری لەشاری سنە دەستگیر کرا


بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ۱ی خەزەڵوەر چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بەناوی "سامان مەلکی" لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە شاری سنە دەسگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە شاری سنە ڕایگەیاند، ناوبراو لە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی بە هێرش بۆسەر کوردستانی ڕۆژئاوا دەستگیر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

AM:10:04:24/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌