تەلەفزیۆنی حکوومەتی ئێران فیلمی "دان پێدانانی سەحەر تەبەر"ی بڵاو کردەوە


لە ڕاپۆرتێکدا شەوی سێ شەممە ٣٠ ڕەزبەر، شەبەکەی دووی تەلەفزیۆنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، دان پێ دانانی کچێکی ئێرانی چالاک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ناسراو بە "سەحەر تەبەر"ی بڵاو کردەوە.
فاتمە. خ ناسراو بە "سەحەر تەبەر" ١٣ی ڕەزبەر بە فرمانی دادسەرای ئیرشادی ئیسلامی تاران دەستگیر کرا. لە ڤیدیۆیەک کە شەبەکە دووی تەلەفزیۆنی ئێران بڵاو بوویەوە ناوبراو تۆمەتەکەی "بڵاو کردنەوەی توندوتیژی، چەواشەکردنی گەنجا و هاندانیان بۆ گەندەڵی ئەخلاقی" راگەیەنرا. 
لەو فیلمی دان پێدانانەدا سەحەر تەبەر وەک کەسێکی نەخۆش لە باری دەروونییەوە ناسێنرا کە بووەتە قوربانی.
کۆماری ئیسلامی پێشووتریش چەند "شاخێکی ئنیستراگرام" و لەوانە چەند مامۆستایەکی دانس و سەمای دەستگیر کردبوو و پاش هێنانیان بۆ سەر شاشەی تەلەفزیۆن ئەوانی بە قوربانی و پەرەپێدەری گەندەڵی و دژایەتی کردنی پیرۆزییەکانی ئیدئۆلۆژی خۆی زانی.
خەڵکی ئێران بە دوای گشتگیر بوونەوەی ئێنتێرنێت و سەرهەڵدانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێڕای کەڵک وەرگرتن لە فیلتێر شکێنەکانی سەر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە، فەزای مەجازی و سۆشیال میدیایان بە دەرفەتێکی بۆ دەربڕینی و ئازادی زانیوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئەو فەزایەی بە پێچەوانەی بەرژەوەندی و بە دژی پیرۆزییە ئیدئۆلۆژییەکانی خۆی لێک دەداتەوە و بۆیە هەموو هەوڵی خستۆتە گەڕ بۆ کردنی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە و دروست کردنی بەربەست و دەستگیری و ئەشکەنجە و شکاندنی ئەو کەسانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبن بە سێلێبریتی و بەناوبانگ دەبن.

PM:12:01:23/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌