کچێک لە سنە خۆی کوشت

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابړدوودا لە گەڕەکی نایسەری شاری سنە کچێکی لاو بەناوی" ئارینا مورادیان" دەستی دایە خۆکوژی و لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو، ئارینا بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.

جێی ئاماژەیە، ناوبراو دوای ئەوەی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی کاریگەری برینەکەی، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، گیانی لە دەست داوە.


PM:10:05:06/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌