لە هەر خولەکێکدا، ٥ کەس لە جیهان بە هەڵەی پزیشکی گیان لە دەست دەدەن

بەپێی ئامارێک کە لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە بڵاوکراوەتەوە، ساڵانە ملیۆنان کەس بەهۆی هەڵەی پزیشکی لە جیهان دەبنە قوربانی.

سەرۆکی ڕێکخراوی "WHO” ڕایگەیاند: ''لەهەر خولەکێکدا ٥ کەس لە جیهان بە هەڵەی پزیشکی گیان لە دەست دەدەن''. 

هەر بە پێی ئەم ئامارەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی، نزیکەی لە سەدا چلی نەخۆشەکان لە جیهاندا بەهۆی هەڵەی نورینگە تەندروستییە ناحکومییەکانەوە دەناڵێنن. 

بە گشتیی ژمارەی ئەوانەی لە جیهاندا بە هەڵەی پزیشکیەوە دەناڵێنن لەسەدا 10 بەراورد کراوە کە بە پێی ئامارەکان زۆربەی قوربانیان خەڵکی وڵاتانی دواکەوتووی جیهانن کە نزیکەی 150 وڵات دەبن و کۆی گشتیەکەی دەکاتە نزیکەی 2.6 ملیۆن کەس لە جیهاندا.

PM:08:58:06/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌