ڕاوەستانی بەتاڵ کردنی باری زیاتر لە ٢٠ کەشتی بە هۆی گوشارەکانی ئەمریکا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەزبەر، ڕۆییتێرز لە لایەن سەرچاوەکانی خۆیەوە ئاشکرای کرد: هۆکاری ڕاگرتنی ئەم کەشتییانەی ئێران، کاریگەریی گوشارە ئابووریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتەیە.

بە پێی ڕوییتێرز، کۆمپانیا چینییەکانیش، وەکوو"BG.N" یا کۆمپانیای نێونەتەویی "COFCO" بە هۆی گوشارە ئابووریەکانی ئەمریکا، پەرداختی خۆیان وەرنەگرتووە.

زیاتر لە ٢٠ کەشتی، کە نزیک بە یەک ملیۆن تۆن دانەوێڵەیان پێ بووە، بە هۆی کێشەی پەرداختی ئابووری، لە دەرەوەی بەندەرەکانی ئێران ڕاگیراوان و نەیانتوانیوە بارەکانیان بەتاڵ بکەن.

PM:06:14:03/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌