ساڵانە هەشت هەزار کەس لە ئێران بە نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە گیانیان لە دەست دەدەن

شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە ساڵانە بەهەزاران کەس لە ئێران دەکاتە قوربانی؛ بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ساڵانە ۱۱۲هەزار کەس بەتوشبووانی شێرپەنجە لە ئێران زیاد دەبێت و لە نێوان جۆرەکانی شێرپەنجە، شێرپەنجەی گەدە زۆرترین ڕێژەی توشبووانی هەیە، هەر بە پێی ئەم ئامارە ساڵانە حەوت هەزار پیاو و زیاتر لە سێ هەزار ژن توشی ئەم نەخۆشیە دەبن کە هەشت هەزار کەسیان گیان لەدەست دەدەن.

پارێزگاکانی ئەردەبیل، زەنجان، خوراسانی باشوور، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەو پارێزگایانەن کە زۆرترین توشبووانی بە شێرپەنجەی گەدە لێیە، بەم پێیە، لە هەر ١٠٠ کەس، ٣٠ کەسی گیرۆدەی ئەم نەخۆشیەیە.

بەکارهێنانی توتن و تریاک و خوێی زیاد لەپێویست هۆکاری سەرەکی توشبوون بەم نەخۆشیەن.

PM:06:59:01/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌