هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان؛ چین خوازیاری لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بوو

گۆنگ شوانگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هیوای خواست "لێکۆڵینەوە سەربەخۆدەربارەی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان ئەنجام بدرێت

هەڵوێستی چین یەک دوو ڕۆژ پاش ئەوە ڕادەگەیەنرێت کە عەرەبستان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی خۆی دەربارەی هێرشەکانی ڕۆژی شەممە بۆ سەر ئەو وڵاتەی بڵو کردەوە

تورکی ئەلمالکی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بە خستنەڕووی پاشماوەی ئاسەواری ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی کە هێرش کردبوویە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی عەرەبستان، باسی لەوە کرد ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە هی ئێرانن و هێرشەکە لە باکووری عەرەبستان واتە لە جنووبی ئێرانەوە ئەنجام دراوە

وەزیری دەرەوەی فەڕانسەش ڕۆژی پێنج شەممە کە پێشووتر تیمێکی تایبەتمەندی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە ڕەوانەی عەرەبستان کردبوو ڕایگەیاندووە ئیدیعای حوسییەکان لە سەر هێرش کردن بۆ سەر دامەرزاوە نەوتییەکانی ئارامکۆ بێ ئیعتبار و درۆیە.

کۆماری ئیسلامی دەڵێت؛ حوسییەکانی یەمەن ئەو هێرشانەی ئەنجام داوە

تۆڕی میدیای سی بی ئێسی ئەمریکاش لە زار بەرپرسێکی دەوڵەتی ئێران باسی لەوە کردووە کە ئەو هێرشانە بە ڕەزامەندی مەرجداری عەلی خامنەیی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە



PM:02:10:19/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 271 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌