ئاسۆی ڕۆژ\ شانشینی سعوودی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی سێپتامبری ٢٠١٩ په‌یوه‌ست بوونی به هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌منییه‌ت و پارێزگاری كردن له ده‌ریاوانی په‌یوه‌ست بوو.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ڕه‌سمی سعوودی (واس) به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌م وڵاته باسی له‌وه كردووه كه سعوودییه به نیازه به هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی ده‌ریاوانی ڕێ ڕه‌وه ده‌ریاییه‌كان په‌یوه‌ست ده‌بێت.
ئه‌م هاوپه‌یمانییه نێونه‌ته‌وه‌ییه به ئامانجی پاراستی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان، ڕه‌خساندنی بواری هات و چۆی پارێزراو بۆ هات و چۆ و گه‌ره‌نتی كردنی ئازادی كه‌شتیوانی و بازرگانی جیهانی و هه‌روه‌ها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی به‌شدار له‌و هاوپه‌یمانییه له پێناو به‌هێزكردنی ئه‌منییه‌ت و پارێزراوبوونی كه‌شتییه تجارییهكان له‌و ڕێ ڕه‌وه ئاواییانه پێك هاتووه.
ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌م هاوپهیامانییه پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات بریتین له؛ كه‌نداو، ته‌نگه‌ی هۆرمز، ته‌نگه‌ی بابولمه‌نده‌ب، ده‌ریای عومان و هه‌موو ئاوه‌كانی خه‌لیج.
په‌یوه‌ست بوونی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودی به‌م هاوپه‌یمانییه به ئامانجی پشتیوانی له هه‌وڵه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ به‌ربه‌ست دانان و به‌گژ داچوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان دژی ده‌ریاوانی، بازرگانی جیهانی به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منییه‌تی وزه‌ی جیهان، به‌رده‌وامی هه‌نارده‌كردنی وزه بۆ ئابووری جیهانی و به‌شداری له پاراستنی ئاشتییه.
ئه‌م هاوپه‌یمانییه له سه‌ر داوای ئه‌مریكا بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی كه‌شتیوانی و بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی وزه بۆ جیهان و كاریگه‌ری دانانی له سه‌ر ئابووری جیهانی پێك هات. وڵاتانی ئه‌مریكا، بریتانیا، ئاڵمان و كانادا پێشووتر به‌م هاوپه‌یمانییه په‌یوه‌ست بوون.