لە دۆسییەی تیرۆرە ناوکییەکان ٥٣ کەسی بێ تاوان دەستگیر کراون

ئاسۆی ڕۆژ/ مەحموودی سادقی، ئەندامی مەجلیسی شواری ئیسلامی لە سەر شاری تاران باسی لەوە کردووە کە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ساڵی ١٣٩١، ٥٣ کەسی بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە تیرۆری زانا ناوکییەکانی دەستگیر کردووە ەک پاش "دەرکەوتنی بێ تاوانیانئەوان ٤ میلیارد تمەنیان لە بری ئەو ئابڕووچوون و ئەو شکەنجانەی کە کردوویان بەو کەسانە داوە

سادقی ئەم هەواڵەی پاش بەشداری مەحموودی عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئیران کە ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی خەرمانا لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی میللی مەجلیس، ڕاگەیاندووە

باسی دۆسییەی تیرۆری زانا ناوکییەکانی ئێران لە بە دوای بڵاوبوونەوەی دیکۆمێنتارییایەکی تەلەفزیۆنی دەربارە مازیاری ئیبراهیمی لە گەلاوێژی ئەمساڵدا سەری هەڵداوە.

لەم دێکۆمێنتاریایەدا مازیار ئیبراهیمی کە گەلاوێژی ساڵی ١٣٩١ لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دەسەڵاتی ئێران، دانی بەوەدا نا کا هاوکاری دەزگا ئەمنییەتییەکانی ئیسرائیلی کردووە و لە کوشتنی کۆمەڵێک لە زانا ناوکییەکانی ئێران دەستی بووە، باسی لە ساختەبوونی ئەو تۆمەتانە کرد کە لە ژێر ئەشکەنجەی کارمەندانی وەزارەتی ئیتلاعات ئەو دان پێدانانەی کردووە

مازیاری ئیبراهیمی گەلاوێژی ١٣٩٣ لە زیندان ئازاد کرا و پاش ئازادییەکەی ئێستا لە وڵاتی ئاڵمان دەژیت

پاش بڵاوبوونەوەی ئەم دێکۆمێنتارییایە، ١٦ گەلاوێژی ئەمساڵ وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بەڵێنی دا کە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندی دار بە دۆسییەی تیرۆری زانا ئەتۆمییەکان، وڵام بداتەوە


PM:03:08:04/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 382 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌