ئێران بۆ جێ بە جێکردنی بەرجام داوای ١٥ میلیارد دۆلار دکات

ئاسۆی ڕۆژ/ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ وت و وێژ دەربارەی ئەو "پێشنیارانەیکە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێکەوتنی بەرجام سەردانی پاریسی کردووە و وتوویەتی کە "گەڕانەوە بۆ بەرجام و پابەند بوونی تەواو بە بەڵێنەکانمان، بەندە بە وەرگرتنی ١٥ میلیارد دۆلار لە خولێکی چوار مانگەدا”.

عەباسی عێراقچی باسی لەوە کردووە کە لەگەڵ لایەنی فەڕانسەوی دەربارەی "شێوەی دابین کردنی داواکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لە پێوەند لەگەڵ "فرۆش یان پێش فرۆشی نەوت و شێوازی وەرگرتنی داهاتەکەیوت و وێژیان کردووە

ناوبراو وتوویەتی کە لە ڕوانگەی ئێمەوە گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبردنی هەموو بەڵێنەکانمان بە بەرجام، بە بەرجێک دەبێت کە ١٥ میلیارد دۆلار وەربگرین و ئەگەری ئەم دەستەبەر نەبێت، ئێران ڕەوتی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بە بەرجام، بەردەوام دەبێت.

سەرەتای ئەم هەفتەیە مەحموودی واعێزی، بەرپرسی ئۆفیسی حەسەن ڕووحانی بە بێ وردەکاری بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندبوو کە ڕووحانی و ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە ڕێگەی تەلەیفوونەوە دان و ستانیان ئەنجام داوە.

هەواڵنێری ڕۆیتێرز لە زار سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت باسی لەوە کردووە کە فەڕانسە پێشنیاری وەگەڕخستنی سیستمێکی بە بڕی ١٥ میلیارد دۆلاری بۆ بازرگانی لەگەڵ ئێران تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی داوە بە ئەمریکا

دوێنێ سێ شەممە وەزیری دەرەوەی فەڕانسە باسی لە پێشنیاری وەگەڕخستنی سیستمێکی ماڵی بۆ بازرگانی لەگەڵ ئێرانی داوە، بەڵام جێ بە جێ کردنی ئەم بیرۆکەیە، بە مەرجێکە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا، مۆڵەتی کڕینی نەوت بۆ کڕیارانی نەوتی ئێران درێژ بکاتەوە. ئەم لە کاتێکدایە کە پێشووتر دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا مۆڵەتی کڕینی نەوتی کۆماری ئیسلامی بۆ کڕیارانی درێژ نەکردەوە

ئەم لە حاڵێدایە کە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە باسی لەوە کردووە کە ئەگەری بە ئەنجام گەیشتنی وت و وێژگەکان لەگەڵ ئۆرووپا لاوازە و ئێران "هەنگاوی سێهەم بۆ کەم کردنەوەی پابەندی بە بەڵێنەکانی بەرجامئەمڕۆ یان سبەی ڕادەگەیەنێت

ڕووحانی وتوویەتی کە؛ بەدووری دەزانم ئەمڕۆ یان سبەیش بتوانین بە ڕێکەوتنی کۆتایی بگەین، هەر بۆیە ئێمە هەنگاوی سێهەم هەڵدێنینەوە و ورەدەکاری هەنگاوی سێهەمیش ئەمڕۆ یان سبەی ڕادەگەیەنین

ڕووحانی بە بێ ئاماژە بە وردەکانی هەنگاوی سێهەمی کۆماری ئیسلامی بۆ کەم کردنەوەی پابەندی بە بەڵێنەکانی ئێران لە بەرجام وتوویەتی؛ ڕوواڵەتی هەنگاوی سێهەم شتێکی ڕاچڵەکێنەر نییە، بەڵام بە ناوەرۆ زۆر گرنگە.”

لە قۆناغی یەکەم دا ئێران ڕایگەیاند کە ئێتر بە سنووردار بوونی پاشکەوتی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ٣٠٠ کلیۆی پابەند نابێت. لە هەنگاوی دووەمیش پێتێنراوی یۆرانیۆمی لە ئاسی ٣.٦٧٪ بۆ ٤.٥٪ بەرز کردەوە

پێ دەچێت هەنگاوی سێهەمی کۆماری ئیسلامی بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکان، کەڵک وەرگرتن بێت لە سانتریفیوژی ئای ئاڕ٨ و ئەی ئاڕ ٦ بێت


PM:03:05:04/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 74 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌