ڕۆیتێرز؛ بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی ٣٣ ساڵی ڕابردوو دابەزیوە


هەواڵنێری ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی داوە کە لە مانگی ئاگۆستدا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی ئێران بۆ ٢ میلیۆن و ١٠٠ هەزار بۆشکە دابەزیوە کە ئەمە نزم ترین ڕێژەیە لە ماوەی ٣٣ ساڵی ڕابردوودا

ئەم ڕێژەیە لە چاو مانگی ژوئییە، مانگی پێشوو، ٥٠ هەزار بۆشکە کەمترە و بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی پێش گەڕانەوەی گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیش نزیکەی ١.٧ میلیۆن بۆشکە کەمی کردووە

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، بەرهەمهێنانی دوو میلیۆن و سەدهەزار بۆشکە نەوت لە مانگی ئاگۆست دا کەمترین ڕێژە لە ساڵی ١٩٨٦ـەوە.

بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێران لە ساڵەکانی بەر لە شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧دا نزیکەی ٦ میلیۆن بۆشکە لە ڕۆژدا بوو، بەڵام بە دوای شۆڕش و هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، شەڕی ئێران و عێراق و تا بەر لە گەمارۆکانی ساڵی ٢٠١٢، ئەم ڕێژەیە نزیک بوویەوە لە ٤ میلیۆن بۆشکە

ئەمریکا پاش چوونە دەرەوەی لە بەرجام، لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو مۆڵەتێکی شەش مانگەی دایە مشتەرییەکانی نەوتی ئێران کە بتوانن لەو ماوەیەدا بە شێنەیی کڕینی نەوتی ئێران بگەیەنن بە سفر. ئەم مۆڵەتە سەرتای گوڵانی ئەم ساڵ کۆتایی هات و واشینتۆن لێخۆشبوونەکانی درێژ نەکردەوە

لە ئێستادا چین و ڕووسییە تەنیا مشتەرییە ئاشکراکانی نەوتی ئێرانن. ئامارەکانی گومرکی چین دەریدەخەن کە ئەم وڵاتە لە سەرەتای مانگی مەی ئەمساڵەوە تا کۆتایی ژوئییە، بەشێوەی مامناوەندی ڕۆژانە ٢٣٣ هەزار بۆشکە نەوتی لە ئێرانەوە هاوردە کردووە

دیار نییە کە چین لە بری هاوردەکردنی نەوتی ئێران، پارە بە ئێران دەدات یان نا، بەڵام ئێران بە پێی ئەو گرێ بەستانەی کە لەگەڵ دوو کۆمپانیایی چینی "سی ئێن پی سیو "ساینۆپکهەیەتی، لە بری پەرەی مەیدانە نەوتییەکانی لە ساڵانی ڕابردوو لە لایەن ئەم کۆمپانیایانەوە، لە جیات پارەی کاش، نەوتیان پێ بدات. بە پێی ڕاپۆرتەکان نەوتەکەی ئێرانیش دەدرێتە ئەم دوو کۆمپانیایە.

بەکاربردنی ناوخۆیی ڕۆژانەی نەوتی خاوی ئێران نزیکەی ١.٨ میلیۆن بۆشکەیە و بەهەم هێنانی ٢.١ میلیۆن بۆشکە لە مانگی ئاگۆست دا دەری دەخات کە ئێران، ئەوپەڕەکەی ٣٠٠ هەزار بۆشکە نەوتی زیادەی خۆی هەناردە دەکات.

ئێران بەر لە گەمارۆکان ڕۆژانە ٢.٥ میلیۆن بۆشکەی هەناردە دەکرد.

بە پێچەوانەی دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران، کۆی بەرهەمهێنانی ئۆپێک لە مانگی ئاگۆست دا ٨٠ هەزار بۆشکە بەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە ٢٩ میلیۆن و ٦١٠ هەزار بۆشکە.

زۆربەی بەرهەمهێنانە زیادییەکەی ئۆپێک لە لایەن عێراق و نیجیرییەوە بەرهەم هاتووە

بەرهەم هێنانی ڕۆژانەی نەوتی عێراق لە گەیشتە ئەوپەڕی خۆی. عێراق لەم مانگەدا ڕۆژانە ٤ میلیۆن و ٧٦٠ هەزار بۆشکەی بەرهەم هێناوە

بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٠ کەمتر لە ٢.٥ میلیۆن بۆشکە بوو و بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران ٤ میلیۆن بۆشکە بوو، بەڵام ئێستا دوو ئەوندەی ئێران نەوت بەرهەم دێنێت.

ئێران بەر لە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام، سێهەمین بەرهەمهێنەری گەورەی ئۆپێک بوو پاش عەرەبستان و عێراق، بەڵام لە مانگی ئوت دا بەرهەمهێنانی نەوتی کوێت و ئیماڕاتیش لە ئێران زۆرتر بووە.

ئۆپێک و وڵاتانی هاوپەیمان بە ڕێبەری ڕووسییە لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون کە بەرهەمهێنانەکانیان لەم ساڵی زایینی و سێ مانگی سەرەتایی ساڵی داهاتوو، ١.٢ میلیۆن بۆشکە کەم بکەنەوە تا بتوانن نرخی نەوت بەرز ڕاگرن. ئێران و لیبی و ڤێنێزۆئێلا ئەم ڕێکەوتنە نایانگرێتەوە

ئامارەکانی ڕۆیتێرز دەری دەخات کە ڕێژەی پایبەندی ئەندامانی ئۆپێک بەم ڕێکەوتنە لە مانگی ئوت ١٣٦٪ بوو. بە واتایەکی دیکە ئەم وڵاتان ٣٦٪ زیاتر لەوەی کە بەڵێنیان دابوو، پابەند بوون. دابەزینی ڕێژەی بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئۆپێک ئەوپەڕی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا بوو کە سەرەڕای دابەزینی بەرهەمهێنانی ئۆپێک و وڵاتانی هاوپەیمان، لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩، دیسانەوەش ڕۆژانە ٩٠٠ هەزار بۆشکە زیاتر لە ڕێژەی داواکراوی نەوت لە جیهان بەرهەم بێنێت



AM:11:02:01/09/2019




ئه‌م بابه‌ته 339 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌