مەینەتییەکانی ژنانی کرێکار، کاری هەرزان و گرەوکێشی بە چەک (سفتە)

سەرۆکی کومیتەی ژنانی لێژنەی باڵانی ئەنجوومەنی چینی کرێکاری ژن لە ئێران دەڵێت؛ نەبوونی بیمە، وەرگرتنی چەک و سفتە، سەعاتکاری زۆر، کاری هەرزانی بە گرنگترین کێشەکانی ژنانی کرێکار دەزانێت.

سومەییە گوڵپوور لە وت و وێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی اقتصاد آنلاین دەڵێت؛ کەمترین ڕێژەی بەهرەمەندی ژنان لە بیمە و نەبوونی بیمەی گشتی وای کردووە ژنان خەمۆکی کار بن.

ژنانی کرێکار بە هۆی پێویستییان بۆ دابین کردنی ژیانیان، هێزی کاری هەرزانن کە  ئامادەن لە کۆمپانیا و کارگە و کارخانەکان بە بێ بیمە کار بکەن و لە ڕاستی دا خاوەنکارەکان لەم دۆخی نالەباری ژیانیان، هەلپەرستانە دەیانچەوسێننەوە. 

ناوبراو ڕێگەی دەرباز بوون لەم دۆخەی ژنان بە بردنە سەرەوەی وشیاری یاسایی، نووسینەوەی یاسای کاری ژنان و چاودێری کردنی دەزانێت.

ناوبراو باس لەوە دەکات کە "خاوەن کارەکان پێڕەوی یاسا پڕ لە کەم و کووڕییەکانی کار لە ناکەن و بۆ پێشگیری لە سکاڵای ژنان چەک و سفتەی سپیان لێ وەردەگرن تا ئەگەر ڕۆژێژ سکاڵایەکیان بێت، زیانە ماڵییەکەی خۆیان قەرەبوو کردبێتەوە.

لە یاسای دژە کرێکاری، کار لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ژنان لە پیاوان چەوساوەترن. یاساکانی کۆماری ئیسلامی بەهۆی ئەوەی کاکڵەکەی لە شەریعەتەوە هاتووە، شەریعەتی ئیسلامی شێعەی ١٢ ئیمامە و بە گشتی ژن بە مرۆڤی دەرەجە ٢ سەیر دەکات دوو ئەوندەی پیاوان، ژنانی کرێکار دەچەوسێنرێنەوە. 

ژنێکی کوردی، سونی، کرێکار لە چوار بواردا ستەمی لێ دەکرێت، یەکم بە هۆی ژن بوونییەوە، دووهەم بە هۆی ئەوەی کە سەر بە کەمایەتییەکی نەتەوەییە، سێهەم بە هۆی ئەوەی ئایینەکەی، ئایینی ڕەسمی دەوڵەت نییە و چوارەم بە هۆی ئەوەی کرێکارە و یاسای کاری کۆماری ئیسلامی دژی کرێکارە.



AM:09:57:31/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌