ترامپ؛ هەرگیز ئیزن بە ئێران نادەم ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەوڵەکانی فەڕانسەی دەربارەی ئێران بە "باشەوەسف کرد و وتی ئەم هەوڵانە ڕنگە بە سوود بن و ڕەنگە سوودیشیان نەبێت و وتیشی ئەگەر دۆخەکە گونجاو بێت ئەو چاوی بە بەرپرسانی ئێرانی دەکەوێت، بەڵام ئەو جارێکی دیکە پێی لە سەر ئەوە داگرتەوە کە ئێران هەرگیز نابێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.

دۆناڵد ترامپ لە کۆتایی کۆبوونەوەی ٧ وڵاتی پیشەسازی جیهان ناسراو بە جی ٧ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا بەشداری کرد. سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەشێک لە قسەکانی دا باسی لە ڕێکەوتنە پێشووەکەی ئێران و ٦ وڵاتی زلهێزی جیهانی کرد و وتی کۆماری ئیسلامی گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆریزمە و دەبێت ئەم ڕەفتارەی خۆی بگۆڕێت. ئێران وڵاتێکی بێلقوور دەوڵەمەندە، بەڵام نابێت موشەکی بالیستیک و چەکی ناوکی هەبێت.

ترامپ وتی کە "بەرجامڕێکەوتننامەیەکی خراپ بوو و کەس نەدەبوو ئەو ڕێکەوتننامە قبووڵ بکات. دەربارەی هەڵسووکەوتی ئێرانیش ترامپ وتی؛ ئێران دەبێت باش هەڵسووکەوت بکات، ناتوانێت ئەو کارانە بکات کە پێشووتر بەڵێنی دابوو ئەنجامیان نادا.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ئیمانۆئێل مەکرۆن کە وێڕای ترامپ لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا بەشدار بوو بەر لە ترامپ باسی لەوە کرد کە ئێران بۆی نییە ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەمنییەت و سەقامگیری ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە. مەکرۆن هیوای خواست کە بتوانێت دیدارێک لە نێوان ترامپ و ڕووحانی ڕێک بخات.



AM:10:40:27/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌