هەڕەشەی سپا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی حیزبە کوردییەکان، "مانۆڕی ڕاستەقینە"

ئاسۆی ڕۆژ- بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات دەگەیشت، هێزەکانی سپای پاسداران لە هەوڵی ڕاگواستنی چەک و چۆڵی قورس و بۆ ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوون. بەڵام دوێنێ فەرماندەی هێزی زەمینی سپا ئامانجی لە ڕاگواستنی ئەو چەک و چۆڵانەی ئاشکرا کرد. هێڕش بۆ سەر حیزبە کوردییەکان.

فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، باسی لەوە کردووە کە ئەم مانۆڕە لە بەرزاییەکانی "بورەڵان"ی ناوچەی ماکۆ لە ئوستانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ئامانجی ڕوو بەڕوو بوونەوە لەگەڵ حیزبە چەکدارەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.

پاکپوور وردەکاری لە ڕێکەوتی ئەم مانۆڕە و ماوەی ئەم مانۆڕەی باس نەکردووە، بەڵام ئەو مانۆڕەی بە "مانۆڕی ڕاستەقینە" ناوزەد کردووە.

پاکپوور یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم مانۆڕەی "پاکسازی" ئەم ناوچەیەی لە حیزبە چەکدارەکان باس کردووە.

ناوبراوی وتوویەتی؛ "مانۆڕی هێزی زەمینی سپا لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوا بە عەمەلیاتێکی ڕاستەقینەیە، چونکا ئەگەری ئەوە هەیە کە ترۆریستەکان لە ناوچە مەرزییەکان کەمینیان کردبێت و بەم مانۆری غەدیر دەکرێنە ئامانج.

بە پێی ئەو فیلمانەی کە بڵاو کراونەتەوە هێزەکانی سپای پاسداران لەم مانۆڕەدا گولە تۆپ و تانگ بەکار دێنن.


AM:11:21:22/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌