سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا؛ بە هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ پاراستنی کەشتییەکان لە کەنداو پەیوەست دەبین


سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە بە هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا بۆ پاراستنی هات و چۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە کەنداو پەیوەست دەبێت

ئێسکات موریسۆن وتوویەتی دەوڵەتی ئۆسترالیا ماوەیەکە بە هۆی ئەوەی کە ئێران کەشتیوانی نێونەتەوەیی کردۆتە ئامانج، نیگەرانی ئەمنییەتی تەنگەی هۆرمزە

سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا هەروەها وتوویەتی؛ ئەم هەوڵەی ئێران بۆ نائارام کردن، هەڕەشەیە دژی بەرژەوەندییەکانی ئۆسترالیا لە ناوچەکە و بە تایبەتی بەرژەوەندییە درێژخایەنەکانی ئێمە لە ئەمنییەتی هێڵە دەریاییەکانی جیهان

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ١٥ بۆ ١٦ لەسەدی نەوتی خاو و ٢٥ بۆ ٣٥ لە سەدی بەرهەمە نەوتییە پاڵاوراوەکانی ئۆسترالیا لە تەنگەی هۆرمزەوە تێدەپەڕن

سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا ڕایگەیاندووە؛ هەر بۆیە ئەمە هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر ئابووری ئێمە


موریسۆن وتوویەتی کە وڵاتەکەی فڕۆکەیەکی سەربازی پی -٨ ی پوسایدۆن بۆ گەشتی دەریایی، شناسایی، ئاگادارکردنەوەی ئاسمانی و پشتیوانی شەڕی ئێلێکترۆنیک وێڕای پێرسۆنێلەکەی تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ لە ناوچەکە جێگیر دەبن

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بڕیارە ناوچەیەکی سەربازی ئۆسترالیایش بۆ ماوەی ٦ مانگ لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ناوچەی کەندوا ئامادە بێت.

بە دوای دەست بە سەرکردنی نەوتهەڵگرێکی بریتانیایی لە ئاوەکانی کەنداو لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، ئەمریکا پلانی پێک هێنانی هاوپەیمانییەکی بۆ هات و چۆی پارێزراوی کەشتییەکان لە کەنداو و تەنگەی هۆرمز هێنا گۆڕێ

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە واشینتۆن داوای لە ٦٠ وڵاتی دۆستی خۆی کردووە بەو هاوپەیمانییە پەیوەست بن

بریتانیا، ژاپۆن، ئیسرائیل، ئیماڕات، ئۆسترالیا تا ئێستا وڵامی ئەرێنییان بە داواکارییەکەی ئەمریکا داوەتەوە



AM:11:25:21/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌