پەمپێئۆ؛ ٢.٧ میلیۆن بۆشکەی نەوتی ئێرانمان لە بازاڕ سڕیوەتەوە

ئاسۆی ڕۆژ

وەزیری
دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت گەمارۆکانی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە ٢.٧ میلیۆن بۆشکەی ئێران لە ڕۆژێکدا لە بازاڕەکانی جیهان بسڕێتەوە

مایک پەمپێئۆ ڕۆژی سێ شەممە ٢٩ی گەلاوێژ لە وت و وێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی "ئێ ئێس ئێن بی سیئەمریکا وتوویەتی واشیتۆن دڵنیایە لەوەی ستراتێژی گەمارۆکان وڵام دەداتەوە

بە پێی هەڵسەنگاندنی هەواڵنێری ڕۆیتێرز لە سەرچاوە پێشەیی و کەشتیوانییەکان، هەناردەی نەوت و بەرهەمە گازییەکان لە مانگی ژوئییە بە یەکەوە ١٢٠ هەزار بۆشکە بووە لە ڕۆژدا.

ئەم ژمارەیە لە گوڵانی ساڵی پار کە ئەمریکا لە بەرجام کشایەوە، نزیکەی ٢.٧ میلیۆن بۆشکە بوو. ئەگەرچی مامناوەندی هەناردەی نەوت لە سەردەمی بەر لە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام نزیکەی ٢.٥ میلیۆن بۆشکە بوو

پەمپێئۆ وتوویەتی ئەمریکا پلانی داڕشتبوو کە بە بێ کاریگەری نیگەتیڤ لە سەر بازاڕە جیهانییەکانی نەوت، ٢.٧ میلیۆن بۆشکەی نەوتی ئێران لە بازاڕەکان بسڕێتەوە تا دەستی ئێران لە گەیشتن بە دادهاتە مەزنەکان بۆ ڕێ خستنی کەمپینی تیرۆر لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، کورت بکاتەوە.

ناوبراو وتوویەتی کە واشینتۆن لەم کارەدا سەرکەوتوو بووە و خستنەڕووی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بە باشی بەرەوپێش دەچێت و کورتهێنانێک لە ئارادا نییە

داوایین ئامارەکانی مانگی ئۆپێک کە هەینی هەفتەی ڕابردوو لە ماڵپەڕە ڕەسمییەکەی خۆی بڵاوی کردۆتەوە دەریدەخات کە بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ژووئییە بەم زووانە نزیک دەبێتەوە لە ٢.٢ میلیۆن بۆشکە

ئەم ژمارەیە لە سەردەمی بەر لە گەمارۆکان سەروو ٣.٨ میلیۆن بۆشکە بوو. ئێران هەروەها نزیکەی ٦٠٠ هەزار بۆشکە بەرهەمی شلەمەنی گازی هەیە کە زیاتر لە نیوەی لە ناوخۆی بەکار دەبرێت. شلەمەنییە گازییەکان جۆرێک نەوتی زۆر سووکە کە لە مەیدانە گازییەکان بەرهەم دێت

ئێران ڕۆژانە ١.٨ میلیۆن بۆشکە لە ناوخۆی وڵاتەکەی خۆی بەکار دەبات و باقییەکەی یان دەفرۆشێت یان پاشکەوتی دەکات

بە پێی زانیارییەکان کە کۆمپانیای زانیاری وزە و شوێنهەڵگرتنەوەی نەوتهەلگرەکان، کپلێر، بڵاوی کردۆتەوە، ڕێژەی پاشکەوتی نەوتی بێ مشتەری و کڕیاری ئێران لە نەوتهەڵگرەکان لە کەنداوی فارس یان دەورووبەری، لە مانگی ژووئییە ٥٦ میلیۆن بۆشکەیە

ڕێژەی پاشکەوتی نەوتی ئێران لە وشکانیش لە ٥٥.٥ میلیۆن بۆشکە زیاترە

تەنیا هەناردەی نەوت و شلەمەنییە گازییەکانی ئێران تووشی کێشە نەبوونەتەوە. ئێران هەروەها هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکان، بەتایبەتی نەوتی ڕەش، پاش لە دەست چوونی بازاڕە نێونەتەوەییەکان، وای کردوو ئەم وڵاتە بەکار بردنی ئەم بەرهەم نەوتییە کە زۆر پیسە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە

هەڵسەنگاندنی نوێی کۆمپانیای ڕاوێژی وزەی "وودمەکێنزیکە ڕۆژی سێ شەممە بڵاوی کردۆتەوە باس لەوە دەکات ئێران ڕۆژانە ١٣٠ هەزار بۆشکە نەوتی ڕەش بەکار دێنێت و ڕەنگە ئەم ژمارەیە لە ساڵی داهاتوودا بۆ ٢٠٠ هەزار بۆشکە بەرز ببێتەوە

بەشی بەرچاوی ئەم سووتەمەنییە پیسە لە نیروگاکان بەکار دەبرێت



AM:11:20:21/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌