لە ناڕەزایەتی بە سەگ کوشتن پارێزەرانی مافی ئاژەڵان لە بەردەم شارەوانی تاران کۆبوونەوە

ئاسۆی ڕۆژ

گرووپێک لە خەڵک و پارێزەرانی ئاژەڵان بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای شارەوانی تاران وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڤیدیۆی بڵاوکراوە دەربارەی سەگ کوشتن لە لایەن پەیمانکاری شارەوانی، خوازیاری پەسند کردنی یاسای پارێزگاریکردن لە ئاژەڵان و مافەکانیان بوون

ناوبراوان لە کۆبوونەوەی سەر لە بەیانی ڕۆژی دوو شەممە ٢٨ی گەلاوێژ پلاکاردی "خودای ئێمە، خودای ئاژەڵەکانیشەو "شارەوانی سەگی وڵاتەکەم مەکوژەو "کەهریزەک چۆڵ کرا لە وەفاڕوو کارمەندانی شارەوانی دروشمی "مەعاشەکەت حەرامەیان دەوتەوە

سەگ کوشتن لە ئێران، تایبەت نییە بە تاران و بۆتە دیاردەیەکی گشتگیر و هەر چەند وەخت جارێکی هەواڵی هەڵمەتی سەگ کوشتن لە یەکێک لە شارەکانی ئێران بڵاو دەبێتەوە. لایەنگانی مافی ئاژەڵان و ئاژەڵپارێزەکان، شارەوانی بەوە تۆمەت بار دەکەن کە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی تەندروستی و لەزاو زێ خستنی ئەو سەگانە، دەیانکوژن.

بە پێی بەندی ١٥ی ماددەی ٥٥ یاسای شارەوانییەکان، "(دفع)دوورخستنەوە ئەو ئاژەڵانەی کە تووشی نەخۆشین و نەخۆشییەکانیان دەگوازرێنەوە و یان لە بێ ساحێبن و زیانبەخشنلە ئەستۆی شارەدارییەکانە. شارەوانییەکان بە پشت بەستن بەم یاسایە بۆ (دفع)ی ئەو سەگانە، دەیانکوژن

 گەڵاڵەیەک بە پێشنیاری ڕێکخراوی ژینگەپارێزی لە ساڵی ١٣٩٤ پەسند کرا کە بە پێی ئەو پەسند کراوە "ئازاری ئاژەڵان بە هەر شێوەیەک و بۆ هەر مەبەستێک بێت قەدەغەیە.”

کۆماری ئیسلامی بە پەسند کردنی یاسای دوواکەوتووانە نە مرۆڤ و نە ئاژەڵ لێی لە ئەمان نین و دیاردەی ئازاری ئاژەڵان و کوشتنیان بە بیانووی پووچ، دژە سروشت و دەژ ئاژەڵ و دژە مرۆڤ ترین سیستمی سیاسی و یاسایی ئەم سەردەمەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت جیهانیش

جیا لەوەش هەموو چالاکانی ژینگەپارێز لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئەم ڕژیمەوە لە ژێرگوشار دان، ئەنجوومەنەکانیان پێ دادەخەن و دەستگیریان دەکەن، یان بە پلان دەیان کوژن یان خود تۆمەتی جاسووسی و سیخوری دەخەنە پاڵیان و هەڵیان دەواسن


PM:03:38:19/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌