ئالانی سەردەشت/ دوو مازووچنی سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، ڕۆژی یەک شەممە ٢٧ی گەلاوێژ پایەگای ئاوایی گۆزڵێ ی ناوچەی ئالانی سەردەشت تەقە لە مازووچنەکان دەکەن و دوو کەسیش بەهۆی تەقەی پایەگای کۆماری ئیسلامی لەو ناوچەیە بریندار دەبن.

تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی بریندارەکان بۆ ئاسۆی ڕۆژ ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام بە پێی ئەو هەواڵە بریندارەکان خەڵکی ئاوای گۆزڵێ ی ناوچەی ئالانی سەردەشتن و بە هۆی قورسی برینەکانیانەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت گوازراونەتەوە.

جێی ئاماژەی لە مانگی گەلاوێژ بە دواوە خەڵکی ئاواییەکانی ناوچەی سەردەشت لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە مازوو دەچننەوە و یەکێک لە سەرچاوەکانی داهاتی خەڵکی ناوچەکەیە.

هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ هەست بە بەرپرسایەتی و لە ترس و نیگەرانیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تەقە لە خەڵکی ئاسایی دەکەن و ڕۆژ نییە کە خەڵکی سڤیل و ئاسایی کوردستان بە دەستی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نەکوژرێن و بریندار و کەم ئەندام نەبن.  


PM:02:18:19/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌