ئۆرووپا ناوگان بۆ کەنداو بەڕێ دەکات

وڵاتانی ئۆرووپای و بە پێشنیاری بریتانیا بۆ پاراستنی ئەمنییەتی هات و چۆی کەشتییە بازرگانییەکان هێزی سەربازی ڕەوانی کەنداو و تەنگەی هۆرمز کرد.

بە دوای دەست بە سەرداگرتنی نەوتهەڵگرێکی بریتانیایی لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە فرمانی خامنەیی پاش ڕاسپاردنی پەرلمان و دەوڵەتی بریتانیا بڕیار درا کە ناوێکی هاوبەشی ئۆرووپا بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی لە کەنداو ڕەوانەی ئەو ناوچەیە بکرێت.

وڵاتی ئاڵمان زۆر زوو هاوکاری خۆی لەگەڵ ئەو پێشنیارەی بریتانیا دەربڕی

لە کاردانەوە بە ناردنی ناوگانی سەربازی ئۆرووپا بۆ کەنداو وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ئەو بڕیارەی بریتانیای بۆ کەنداو بە "هەڵخرێنەرزانی و وتی ئەم کار دەبێت هۆی "توند بوونەوەی گرژییەکان”.

دوو حەوتوو لەمەوبەر نەوتهەڵگری ئیستنا ئیپمرۆی بەریتانیای لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەستی بە سەر دا گیرا و بووە هۆی نانەوەی گرژی لە نێوان ئەم دوو وڵاتە.

پێشووتر بریتانیا بە پێی یاسای گەمارۆکانی سوریە نەوتهەڵگرێکی ئێرانی کە نیازی بوو نەوت بۆ سوریە بنێرێتی ڕاگرتبوو.

بریتانیا بانگەوازی دورست کردنی ناوگانێکی ئورووپای لە کەنداو کردووە، جگە لە بریتانیا و ئاڵمان ئیتالیا و فەڕانسەش ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لەو پرۆژەیە ڕاگەیاندووە.

پێشووتر برایان هۆک بەرپرسی ژووری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کردبوو کە ئێران مەترسی و هەڕەشەیەکی جیهانییە و بۆ بەرەوڕوو بوونەوەشی پێویستی بە کۆدەنگییەکی جیهانی هەیە.

سەرۆکی ستادی فەرماندەیی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا ئەم هەوڵەی ئۆرووپای بە تەواوکاری هەوڵەکانی ئەمریکا دژی ئێران زانی.

گرژییەکانی نێوان ئێران و ڕۆژ ئاوا و بە تایبەتی ئەمریکا دەربارەی پرۆژە گوماناوییەکەی ئێران، موشەکە بالیستیکەکان و ئاژاوەگێڕییەکانی لە ناوچەکە لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوو گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی


AM:09:39:29/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌