وەزیری نوێی دەرەوەی بریتانیا و ئەگەری هاتنە دەرەوەی لەندەن لە بەرجام

دۆمینیک راب، وەزیری نوێی دەرەوەی بریتانیا ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانان دەربارەی سیاسەتیان لە بەرامبەر بە ئێران وتوویەتی کە لەم بارەیەوە نابێت "بەپەلەبڕیار بدەین. نوێنەرێکی پەرلمانی بریتانیاش پێشبینی کردووە کە بەم زووانە لەندە لە ڕێکەوتننامە ناوکییەکەی ئێران ناسراو بە "بەرجامدێتە دەرێ.

دۆمینیک راب ڕۆژی چوارشەممە بە دەست بە کار بوونی کابینەی بوریس جانسۆن، سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا وەک جێگرەوەی جرێمی هانت لە پۆستی وەزارەتی دەروەی ئەم وڵاتە چالاکییەکانی خۆی دەست پێکرد

راب لە وڵامی پرسیارێک دەربارەی هەڵوێستی بریتانیا لە بەرامبەر ئێراندا وتی؛ یەکەم نابێت لە بڕیاردان دا پەلە ناکەم، بەڵام بە گشتی ڕاپۆرت و زانیاری تەواو وەردەگرم.

ئاماژەی بەوەش کرد؛ من لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٦ وەک ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی دەرەوە دەربارەی ئێران کارم کردووە، تەواو ڕوونە کە ئەم بابەتە زۆر هەستیارە. لەم بارەیەوە ڕاوێژی تەواو وەردەگرم

وەزیری دەروەی نوێی بریتانیا لە کاتێکدا کارەکەی دەست پێدەکات کە گرژییەکانی نێوان تاران و لەندەن لە ئاستێکی بەرز دایە.

دەوڵەتی جەبەلولتارق کە لە لایەن بریتانیاوە پشتیوانی دەکرێت بەم دواییانە نەوتهەڵگرێکی نەوتی ئێرانی ڕاگرتووە و لە بەرامبەریشدا ئێران هەفتەی ڕابردوو دەستی بە سەر نەوتهەڵگرێکی بە ئاڵای بریتانیاوە لە تەنگەی هۆرمز دا گرتووە. هەر دوو لایەن یەکدی بە "چەتەگەری دەریاییتۆمەتبار دەکەن

سوئێدیش ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە سەرقاڵی وت و وێژ لەگەڵ ئێران و بریتانیا و باقی لایەنەکانە سەبارەت بە نەوتهەڵگری "ئیستنا ئیمپێرۆکە هەینی ڕابردوو لە لایەن سپاوە دەستی بە سەرداگیراوە

ئەم نەوتهەڵگرە هی سوئێد و بە ئاڵای بریتانیاوە لە گەشت دابووە کە تەنگەی هۆرمز دەستی بە سەردا گیراوە

"چوونەدەرەوەی بریتانیا لە بەرجام

یەکێکی تر لە پرسەکانی نێوان ئێران و بریتانیا پرسی ڕێکەوتنی ناوکییە لەگەڵ تاران. بریتانیا سەرەڕای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە بەرجام دا ماوەتەوە

نوێنەرێکی پەرلمانی بریتانیا ڕۆژی چوارشەممە وتوویەتی کە ڕەنگە دەوڵەتی بوریس جانسۆن وەک دۆناڵد ترامپ لە بەرجام بێتە دەرێ

ماتیۆ ئێفۆرد، ئەندامی پەرلمانی بریتانیا بە تەلەفزیۆنی ٢٤ی فەڕانسەی وتووە کە لەندەن بە دوای بەرکەوتنی سەبازی نییە لەگەڵ ئێران، بەڵام پێویستە کە لەندەن لە بەرامبەری تاران دا لێبڕاو بێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوەو کە؛ "بەبڕوای من بریتانیا بەمزووانە وەک ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەی بەرجام دێتە دەرێ.

ئێران و شەش زلهێزی جیهان، ئەمریکا، ڕووسیە، چین، فەڕانسە و بریتانیا لەگەڵ ئاڵمان ساڵی ١٣٩٤ لە ڤییەن ڕێكەوتننێکیان واژۆ کرد کە بە بەرجام ناسراوە. ئەو ڕێکەوتننە بۆ چارەسەر کردنی ناڕوونی دەربارەی چالاکییە گوماناوییە ناوکییەکانی ئێران بوو کە بە پێی ئەو ڕێکەوتنە هەندێک لە گەمارۆکان لە سەر ئێران هەڵدەپەسێردران

ئێران لە کاردانەوە بە گەمارۆ قورسەکانی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوو ڕایگەیاندووە کە بە بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی بەرجامدا پاشگەز دەبێتەوە



AM:02:00:25/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌