دوو ڕووی بەرپرسانی ڕژیم؛ خامنەیی وەک خەڵکی ژێر هێڵی هەژاری دەژیت

محەمەدی مەحمەدگوڵپایەگانی، بەرپرسی نووسینگەی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی وێڕای باسکردن لە جیاوازی چینایەتی، شێوەی ژیانی خامنەیی وەک خەڵک هەژار وەسف کرد.

بەرپرسی نووسینگەی ڕێبەری ئێران وتوویەتی کە سەروەت و سامانە بێ حیساب و کتێبەکان لێپرسینەوەی لێ دەکرێت، بەڵام ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە ڕێبەرەکەی وەک خەڵکی هێڵی ناوەڕاوست ژیان دەکات

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سەروەت و سامانەکانی خامنەیی زۆری لە سەر قسە کراوە. سەرچاوەی بەشێکی گەورەی ئەو داهاتەی خامنەیی دامەزراوە دەوڵەمەندەکانی کۆماری ئیسلامین کە لە دەستی خامنەیی دایە

ئەمریکا ساڵی ڕابردوو سەروەتی خامنەیی بە ٩٥ میلیارد دۆلار مەزندە کردبوو

لە بەرامبەردا حەسەنی ڕووحانی پاش گەمارۆ خستنە سەر داراییەکانی خامنەیی وتبووی کە، سەروەتی خامنەیی ماڵێکی سادە و حسێنییەیەکە.

حەسەنی ڕووحانی بە درۆزنترین سەرۆک کۆماری مێژووی کۆماری ئیسلامی بەناوبانگە

هەموو هەوڵی کاربەدەستانی ڕژیم شاردنەوەی سەروەت و سامانی لە ڕادەبەدەری خامنەییە و ناساندنی وەک کەسێکی مامناوەندە.

بە پێی ئامارەکان سەروو ٤٦ میلیۆن کەس لە ئێراندا لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. بە پێی ئاماری وەزارەتی کاری کۆماری ئیسلامی ١١ میلیۆن کرێکار لە ئێران بوونیان هەیە کە لانی کەم ژیانی ٣ کەس دەخەنە ژێر کاریگەری داهاتی خۆیان

بە پێی ئەو ئامارانە و نرخی حەقدەستی کرێکاران بە شێوەی سیستماتیک هەموو کرێکارێکی ئێرانی لە ژێر هێڵی هەژاریدا کە دەکاتە ٣٣ میلیۆن کەس. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە هۆی گرانی و هەڵاوسانی لەڕادە بەدەر ژماریەکی زۆر لە کارمەندانی دەوڵەت و بەشێکی بەرچاو کە وەرزێرانیش بۆ ژێر هێڵی هەژاری دابەزیون. ئەمە لە کاتێک دایە کە خامنەیی بە تەنیایی ٩٥ میلیارد دۆلاری سەروەت هەیە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی گەندەڵترین بەرپرسانی مێژووی هاوچەرخی ئێرانن کە بە یاسا سەرقاڵی دزی و تاڵانی سەروەت و سامانی خەڵکن بۆ خۆیان


PM:04:13:23/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 433 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌